ئێشکگریی مەخموور بە خواستی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ٧١٦ ڕۆژە بەردەوامە
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، کە لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣ەوە دەستی پێکراوە، لە ڕۆژی ٧١٦ـەمیندا بەردەوامە.
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، کە لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣ەوە دەستی پێکراوە، لە ڕۆژی ٧١٦ـەمیندا بەردەوامە.
چالاکیی ئێشکگری کە لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣ەوە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەسپێکراوە، بەشێوەی دەوروەگرتن هەر جارەوە گرووپێک ئێشکگرییەکە وەردەگرێت.
چالاکییەکە کە ٧١٦ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمشەو گرووپی ١٤٠ـەمین دەستیان بە چالاکی کرد. لە چالاکییەکەدا ئاڵا بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆوە لە لایەن دایکان و گەنجانەوە بەرزکرایەوە و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتەوە.
مەڕاسیمی گۆڕینی ئێشکگری لە گرووپی ١٣٩ـەمینەوە بۆ گرووپی ١٤٠ـیەمین، لە بارەگای کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی مەخموور، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی دەستی پێکرد.
دواتر چالاکییەکە، بە درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی"، بەردەوام بوو، گرووپی ١٤٠ـەمین ئێشکگرییان دەست پێکرد.