سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، لە دیدارێکی تایبەتدا کە لە کەناڵی ستێرک تیڤی پەخشکرا، کادرە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد کە لە مانگی حوزەیراندا شەهید بوون و کەسایەتییە مێژووییەکانی بە بیرهێنایەوە. دەقی دیدارەکە لەگەڵ سۆزدار ئاڤێستا بەمشێوەیە:
وەک دەزانرێت مانگی حوزەیران لە مێژووی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیدا مانگێکی گرنگە. چونکە بزووتنەوەی ئازادی لەم مانگەدا زۆرێک لە پێشەنگەکانی شەهید بوون. لە هەمان کاتدا کۆمەڵکوژی سێواس لەم مانگەدا ڕوویدا. هەروەها لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی لەم مانگەدا بووە. بەگشتی لەسەر ئەم مانگە کە نرخی گەورە وەک کەسایەتی هەڤاڵ زیلان، سەما، گوڵان، هەڵمەتی تێدا دراوە، چی دەڵێن؟
پێش هەموو شتێک مانگی شەهیدان و شەهیدە زۆر بەنرخەکانمان وەک خودا و خوداوەندەکانی ئەم تێکۆشانە کە شەهید بوون و دیسان لە مێژووی گەلی کورددا کەسانێک بە کۆمەڵ لە سێدارە دران، باس کردن لەسەر ئەو کەسایەتییە مەزنانە وا هێندە ئاسان نییە. لە کەسایەتی شێخ سەعید و هەڤاڵانیدا کەسانێک کە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە سێدارە دران، بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. دیسان لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی ١٩٩٣دا ٣٣ کەسایەتی ڕۆشنبیر، هونەرمەند، کەسایەتی ناوداری کۆمەڵگای عەلەوی، کورد و گەلانی تورکیا، لە هۆتێلێکی سێواس بە زیندوویی سووتێنران، ئێستا ساڵیادی ئەوانیشە. هەروەها لە پێشوازی ٢٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناچی) داین. ئەوە جاری یەکەم بوو لە بزووتنەوەی ئازادیدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەستی پێکرا و لەسەر ئەو بنەمایە هەڤاڵ زیلان کاردانەوەی نیشاندا. هەروەها لە مانگی ئایاردا هەڤاڵانی پێشەنگی ژنمان لە بزووتنەوەی ئازادیدا، هەڤاڵان سەما یوجە، هەڤاڵ فکری بایگلدی، هەڤاڵ گوڵان (فیلیز یەرلیکایا)، هەڤاڵ بێریڤان زیلان، ڕاپەڕین ئامەد و لەیلا ئاگری، ئەم هەڤاڵە پێشەنگانە لەم مانگەدا شەهید بوون. لە کەسایەتی ئەواندا هەموو شەهیدان بەبیر دێنمەوە. لە سەر هێڵی شەهیدان، تێکۆشانی ئازادی بێ ڕاوەستان بەردەوامە. هەروەها لێرە بەدواوەش بەردەوام دەبێت. بەم بۆنەوە لێرە لە بەردەم شەهیدان بەڵێنی خۆم دووبارە دەکەوە.
بە تایبەتی لە کەسایەتی شێخ سەعید و هەڤاڵانیدا سەدەیەک بەسەر گەلی کوردستاندا سیاسەتی جینۆساید و لە سێدارەدانیان سەپاند. لەو ڕۆژ بەدواوە کۆماری تورکیا خۆی لە دیموکراسی، دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەدوور گرت. لەسەر ئەم بنەمایە گەلی کورد ڕووبەڕووی ئێش و ئازارێکی گەورە بوونەوە. لەو ماوەیەدا قڕکردن و کۆمەڵکوژی زۆر ئەنجامدرا. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم جینۆسایدە بداتەوە و کۆتایی پێبهێنێت، تێکۆشانی ئازادیی دەستپێکرد. لەسەر ئەم بنەمایە کە شەهیدانی بە نەمری هێشتەوە و پەرەی بە ڕێپێوانی ئازادی دا و تێکۆشانی لە سەر هێڵی شەهیداندا پەرە پێدا، هەڤاڵیەتی ڕاستەقینەی شەهیدان بوو ڕێبەر ئاپۆ، سڵاو و ڕێزی خۆم پێشکەش دەکەم. سەبارەت بە تێکۆشانی شەهیدان وەک تەڤگەری ئازادی، بۆ ئەوەی ئێمە ببینە وەڵام و نەهێڵین دۆزی شەهیدان لەناو بچێت، هەروەها بۆ ئامانج و داواکارییەکانی شەهیدان، ئەم تێکۆشانە هەتا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە. بۆیە بێگومان شەهیدان بنەما و بیرەوەرییەکانی کۆمەڵگان. شەهیدان هەموو بوون و بەهاکانی کۆمەڵگا لەناو خۆیاندا کۆدەکەنەوە. لەبەر ئەوەی پەیوەندییەکی قووڵیان بە خۆیان و کۆمەڵگاوە هەیە. ئەوەندە ئەو شتانەی لە مێژوودا ڕوویانداوە لە خۆیاندا کۆیان کردووتەوە. هەروەها بە کۆکردنەوەی زۆربەی ئەو شتانەی کە لە مێژوودا ئەزموون کراون، دەبێتە بنەمایەک بۆ ئەوەی لە هەموو کاتێکدا بە بەرچاو ڕوونی تێکۆشانیان بەڕێوە ببەن. بۆ ئەمە شەهیدان بەهایەکی زیندوون. ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام لە بارەی شەهیدانەوە دەڵێت: "ئەوانەی لە بەرزترین ئاستدا دەژین شەهیدانن، شەهیدان دوا ڕۆژ، ئێستا و داهاتوومانن." ئەگەر بە فیداکاری شەهیدانەوە نەبوایە ئەم تێکۆشانە مەزنە ماوەی ٥٢ ساڵ لە سەر هێڵی شەهیدان بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە نەدەچوو، ئێستا ئەو جینۆسایدەی کە دەستی پێکردبوو و سیاسەتی قڕکردن، لە سێدارەدان، کۆمەڵکوژی و نکۆڵیکردن گەیشتبووە ئامانجی خۆی، هیچ شتێک بە ناوی کورد و کوردستانەوە نەمابوو. بۆیە ئێمە قەرزداری ئەو شەهیدانەین کە بەتێکۆشان و فیداکاریی خۆیانەوە کەرامەتی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتییان پاراست. ئەوان بەو شێویە بوونە بەردی بناغەی تێکۆشان، هەروەها بوونە ڕۆح، دڵ، مێشک و حەقیقەتی ئەم تێکۆشانە و بوونەتە بەهایەک بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
نوێ دەبێتەوە...