بەشێوەیەکی جەماوەریی سەردانی پرسەی گەریلایەکی هەپەگە کرا
بەشێوەی جەماوەریی سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە موسا کایا کرا لە زاپ شەهیدبوو. باوکی شەهید، محەمەد عەلی کایا گوتی: "بۆ شکۆ و شەرەفی گەلی کورد گیانی فیدا کرد. پێی سەربەرزم".
بەشێوەی جەماوەریی سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە موسا کایا کرا لە زاپ شەهیدبوو. باوکی شەهید، محەمەد عەلی کایا گوتی: "بۆ شکۆ و شەرەفی گەلی کورد گیانی فیدا کرد. پێی سەربەرزم".
گەریلای هەپەگە موسا کایا (باهۆز شیلان) لە ١٢ ی کانوونی دووەم لە هەرێمی زاپ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو. لە گوندی بالیکای شارۆچکەی کانیای هەنێی ئێلح، پرسە بۆ ئەم گەریلا شەهیدە دانرا. بەشێوەیەکی جەماوەریی سەردانی پرسەکەی کرا. ئەندامانی پارتەکان و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان سەردانی پرسەکەیان کرد.
دایکی ئاشتی مەیسەر ئاکداغ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و گەلی کورد کرد، ڕایگەیاند هەرگیز گەلی کورد پاشەکشە لە تیکۆشان ناکات.
باوکی شەهید، محەمەد عەلی کایا ڕایگەیاند کوڕەکەی تەنها کوڕی ئەو نییە، بەڵکو ڕۆڵەی هەموو گەلی کوردە، گوتی: "بۆ شکۆ و شەرەفی گەلی کورد گیانی فیدا کرد. پێی سەربەرزم".
لەکاتی وتەکاندا، چەندین جار درووشمی "شەهید نامرن" گوترایەوە. پرسەکە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.