بڕیاری درووستکردنی پڕۆژەی گەس لە دێرسیم هەڵوەشێندرایەوە
دەویسترا لە گوندی خەجەری دێرسیم پرۆژەی گەس (GES) جێبەجێ بکرێت، بەڵام دوای هەوڵ و ناڕەزایەتی داینشتوانی هەرێمەکە بڕیاری درووستکردنی پڕۆژەکە هەڵوەشایەوە.
دەویسترا لە گوندی خەجەری دێرسیم پرۆژەی گەس (GES) جێبەجێ بکرێت، بەڵام دوای هەوڵ و ناڕەزایەتی داینشتوانی هەرێمەکە بڕیاری درووستکردنی پڕۆژەکە هەڵوەشایەوە.
کۆمپانیای کۆگاکردنی بەرهەمێنانی وزەی کارەبایی بویوکدەری پلانڕێژی ئەوەی کردبوو لە گوندی خەجەری سەر بەناوچەی دێرسیم، لەسەر ڕوبەری ٢٢ هێکتار زەوی، سەنتەری وزەی خۆر (GES) درووستکات. ئەمەش نیگەرانی دانیشتوانی هەرێمەکەی لێکەوتەوە.
دانیشتوانی گوندی خەجەری لە دژی درووستکردنی پڕۆژەکە کۆبوونەوە. دوای هەڵسەنگاندی شوێنی دروستکردنی پڕۆژەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی هەرێمەکە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ژینگە و باژێروانی دێرسیم و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستانی دێرسیم، جەخت لەوەکراوەیە درووستکرنی پڕۆژەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەی هەرێمەکە دادەنێت و دەستنیشان کرا بونیادنانی پڕۆژەکە گونجاو نییە. لەسەر ئەم بنەمایە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەکە دەرکرا.