بەهۆی پریشکی ستوونی کارەباوە ئاگر لە دارستانێکی مێردین کەوتەوە
لە هەرێمی ئۆمەریای مێردین بەهۆی پریشکی ستوونی کارەباوە ئاگر لە دارستانەکە کەوتەوە.
لە هەرێمی ئۆمەریای مێردین بەهۆی پریشکی ستوونی کارەباوە ئاگر لە دارستانەکە کەوتەوە.
لە هەرێمی ئۆمەریای مێردین ئاگر لە گۆڕەپانێکی دارستانەکە کەوتەوە. لە گەڕەکی گوندنشینانی قودە لە ناوچەی مەحاسەرەتی بەهۆی ستوونی کارەباوە کە بەر پووش و پەڵاش کەوتبوو، ئاگرکەوتەوە. ئاگرەکە بە خێرایی بە تەواوی گۆڕەپانی دارستانییەکان بڵاوبووەوە.
گوندنشینەکان هەوڵیان دا بە پێی توانای خۆیان ئاگرەکە بکوژێننەوە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەڕێوبەرایەتی دارستانی شار بەشداری هەوڵەکانی ئاگر کوژاندنەوەکە بوون.
هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.