لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ١٥ کەس کوژرا

ڕێکخراوەکانی پاراستنی مەدەنی غەززە ڕایگەیاند؛ لە هێرشەکانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ١٥ کەس کوژراوە.

بە پێی راگەیاندراوێکی بەرپرسی پاراستنی مەدەنی محەمەد ئەل-موحایر، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خێوەتەکانی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە نزیک خان یونس، حەوت کەس کوژراون کە یەکێکیان منداڵە. لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر دوو کەمپی خێمە لە لە هەمان هەرێمدا هەشت کەس کوژران، کە دووانیان منداڵ بوون. 

ڕۆژی پێنج شەممە. پاراستنی مەدەنی ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیلدا ٧٣ کەس کوژراون. 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهۆ کە پێشبینی ئەوە دەکرێت ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ کۆببێتەوە، نیازی بۆ "لەناوبردن"ی  حەماس دووبارە بکاتەوە. 

هەورەها وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاماژەی بەوەداوە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لایەنیکەم ٥٧ هەزار ١٣٠ فەلەستینی، کە زۆرینەیان مەدەنین کوژراون.