ئاگر لە چیای گابار کەوتەوە

ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی چیای گابار کە بە هۆکاری ئەمنییەوە ڕۆیشتن بۆ ئەوێ قەدەغە کراوە ڕوویداوە.

ئاگر لە دارستانەکانی چیای گاباری شرنەخ کەوتەوە لەو شوێنەی کە لەژێر پەردەی گەڕان بەدوای نەوتدا سروشتی تاڵان دەکرێت، بەردەوامە.

بە هۆکاری "ئەمنی"ـەوە تەنیا پاسەوانی گوندەکان، سەرباز و کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی تورکیا لە ناوچەی ئاگرکەوتنەوەکەدا بوونیان هەیە.

دەوترێت ئاگرەکە بەبێ هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی، بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.