دەفەگە: لە مانگی حوزەیراندا ١٦ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر و ٦ ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات(دەفەگە) ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەنووسان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا بڵاوکردەوە.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات(دەفەگە) بڵاوی کردەوە، لە مانگی حوزەیراندا ١٦ ڕۆژنامەنووس لە تورکیا دەستبەسەر کراون و شەش ڕۆژنامەنووسیش زیندانی کراون، هەروەها رایگەیاند؛ كۆی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی، کە دەستگیركراون گەیشتونەتە ٣٤ ڕۆژنامەنووس.

دەفەگە، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا بڵاوکردەوە.

دەفەگە بڵاوی کردەوە، لە مانگی حوزەیراندا ١٦ ڕۆژنامەنووس لە  تورکیا دەستبەسەر کراون و شەش ڕۆژنامەنووسیش زیندانی کراون.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵکوتانە سەر گۆڤاری لەمان و دەستبەسەرکردنی ستافەکەی نموونەی هێرشی سیستماتیکین بۆ سەر ئازادیی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، زەینەب دورگوت، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا و ئەلیجان ئولوداگ، ڕۆژنامەنووس بەهۆی هەواڵەکانیانەوە هەڕەشەیان لێکراوە، هەروەها ڕۆژنامەنووس زیلان گوڵ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی سزای دوو ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

باس لەوەشكراوە، پێنەدانی خۆراک و مووچەی مانگانەی ١٥٨ ڕۆژنامەنووسی KRT  و دەرکردنی ١٦ ڕۆژنامەنووسی دیکەش بەشێكی دیكەن لە پێشلكارییەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان کە ئەنجامدراوە.

دەفەگە لە کۆتاییدا دەڵێت، فشار و کردەوەی دژە دیموکراسی بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسان زیادی کردووە و ئێمە لە بەرانبەر ئەمەدا درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین.