هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوون و گوتی: "دەبینە شایستەی یادکردنەوەی هاوڕێیانی شەهیدمان و بەڵێن دەدەین تێکۆشانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین."
هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوون و گوتی: "دەبینە شایستەی یادکردنەوەی هاوڕێیانی شەهیدمان و بەڵێن دەدەین تێکۆشانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە یەک کات و شوێندا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە-نەڕەچە بەم شێوەیەیە:
"هاوڕێیانمان باهۆز شیلان، جومعە گۆیی و شیار کوردستان لە ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە شەڕی دژ بە دووژمندا و لە ئەنجامی بۆمببارانکردنی دووژمن شەهید بوون.
هاوڕێیانمان باهۆز شیلان، جومعە گۆیی و شیار کوردستان لە بەرخۆدانی داستانی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا جێگەی خۆیان گرت و وەک میلیتانی فیدایی ئاپۆیی لە بارودۆخی زۆر سەختدا هیچ دوودڵییەکیان نەنواند و درێژەیان بە تێکۆشان دا. هاوڕێیانمان جەختییان لە پێکهێنانی تەکتیکی سەردەمی کردەوە و لە وشکانی و تونێلدا بەشداری تیمی گەریلای پسپۆر بوون و خەباتی زۆرییان بە سەرکەوتووییەوە بەڕێوەبرد. هاوڕێیانمان هەموو هێرشەکانی سوپای تورکیان پوچەڵ کردەوە و بە بەرخۆدانیانەوە هێزی ئیرادەی ئاپۆییان سەلماند. تێکۆشانیان هەمووکاتێک ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە. گوفتار و ڕەفتاری هاوڕێیانمان یەک شت بوو. بە جەختکردنەوەیان لە گورزلێدانی دووژمن، بە ژیانی خاکیانەیانەوە، هاوڕێییەتی قوڵ و پسپۆری سەربازییانەوە بوون بە سەرچاوەی مۆراڵ. لە تێکۆشانی ئێستا و داهاتووماندا هەمیشە هێز، مەعنەوێت و مۆراڵیان لێوە وەردەگرین و دەبنە بەهای بنەڕەتییمان. دەبینە شایستەی یادکردنەوەی هاوڕێیانی شەهیدمان و بەڵێن دەدەین تێکۆشانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.
سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان باهۆز، جومعە و شیار و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین و لە ئاست یاد و یادەوەری شەهیدانی قارەمانماندا بە ڕێزداری و پێزانینەوە بەژمان دادەنەوێنینەوە.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیەیە:
ناسناو: باهۆز شیلان
ناو و پاشناو: موسا کایە
شوێنی لە دایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: ئەمینە – موحەمەد عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / زاپ
***
ناسناو: جومعە گۆیی
ناو و پاشناو: موحەمەد ئورەک
شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ
ناوی دایک و باوک: ساریا - سدیق
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / زاپ
***
ناسناو: شیار کوردستان
ناو و پاشناو: ئەحەد قووە
شوێنی لە دایکبوون: مەهاباد
ناوی دایک و باوک: کوردستان - عوسمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / زاپ.
***