خەڵکی حەسەکە تەرمی شەهید عەلی خەڵەفیان بەخاک سپارد

دانیشتووان و ئەندامانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە شاری حەسەکە، شەڕڤانی قەسەدە شەهید عەلی جوری خەڵەفیان بەخاکسپارد.

گەلی حەسەکە شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید عەلی جوری خەڵەف (نەبیل)یان لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپارد کە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە حەسەکە شەهیدبوو.

ئەندام و بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و ڕێکخراوەکان و دەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و گەلی حەسەکە بەشداری مەراسیمەکە بوون.

ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئەحمەد حارس قسەی کرد، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید شەهید کرد.

ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی حەسەکە، دێرسیم حەسەکە، باسی کەسایەتی شەهید عەلی کرد، ڕایگەیاند لە تەمەنێکی گەنجەوە بەرامبەر هەموو جۆرە کۆنەپەرست و خراپەکار و دوژمنێک وەستاوەتەوە.

ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، شێخ محەمەد عەلی ڕایگەیاند شەهیدبوون لە ڕێی حەقیقەتدا شکۆیەکی مەزنە.

دواتر ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمی شەهید عەلی جوری خەڵەف بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.