لە حەلەب شەهید زیلان یادکرایەوە

خەڵکی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودی حەلەب، لە ٢٩ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونییدا، شەهید زیلانیان بیرهێنایەوە.

لە پارکی عەفرینی گەڕەکی ئەشرەفیەی حەلەب، بەبۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلانەوە، مەراسیمێکی یادکردنەوە ئەنجامدرا، خەڵکی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون.

لە چالاکییەکەدا، لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار، ئاریان جودی قسەی کرد و ڕایگەیاند شەهید زیلان یەکێکە لەو ژنە کوردانەی نیشانەی تێکۆشانی ژنی کوردیان لە چیاکانی کوردستان نەخشاند، گوتی: "زیلان بوو بە نموونەی ژنی ئازادی تێکۆشەر کە هێزی خۆی بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی مێژوو سەلماند".

پاشان گرووپی ناوەندی شەهید بەرچەمی بزووتنەوەی هیلالی زێڕین هونەری خۆی پێشکەش کرد.

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی وەفاداری بۆ شەهیدان کۆتایی هات.