لە عامودێ مەراسیمی بیرهێنانەوەی شەهیدان ڕێکخرا

دانیشتوانی عامودێ بە پێشەنگایەتی دایکان بە مەراسیمێک ٥١ شەهیدی مانگەکانی نیسان، ئادار و حوەزیرانی ڕێگەی ڕزگارییان بیرهێنایەوە و بەڵێنی بەردەوامیبوون لەسەر ڕێگەی شەهیدان دووپاتکرایەوە.

مەراسیمی بیر‌هێنانەوەی شەهیدان

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری عامودێ بۆ یادکردنەوەی ٥١ شەهیدی مانگەکانی نیسان، ئادار و حوزەیران بە پێشەنگایەتی دایک و کەسوکاری شەهیدان لە هۆڵی عامودێی پەیەدە مەراسیمێکی یادکردنەوەی ڕێکخست. لە یادکردنەوەکەدا وێنەی شەهیدان، شەهید زیلان، ئاڵاکانی قەسەدە و ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان هەڵواسرا.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە یادی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد و دواتر بەرێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عامودێ، خەیلا قاسم قسەیکرد و لە قسەکانیدا دوای یادکردنەوەی شەهیدان بەڵێنی بەردەوامبوون لەسەر ڕێگەی شەهیدانی دووپات کردەوە.

دوای قسەکان سینەڤیزیۆنێک دەربارەی هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەست بە شەهیدان نمایشکرا و وێنەی شەهیدانی هەر سێ مانگەکە نیشان دران.

مەراسیمەکە بە وتنەوەی درووشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "شەهید نامرن" کۆتای هات.