بە مەراسیمێکی شکۆدار لە ڕووسیا یادی شەهید زیلان کرایەوە

لە شاری میچورنیسکی سەر بە ناوچەی تامۆڤی ڕوسیا شەهیدانی مانگی حوزەیران بە مەراسیمێک یادکرانەوە و بەڵێنی بەردەوامبوون لەسەر ڕێگەی شەهیدان دووپات کرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید زیلان

کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی ماڵی کلتووریی شاری میچورنیسکی بە خولەكێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. پاشان لەسەر ژیانی زیلان (زەینەب کناجی)، سەما یوجە و گوڵان (فیلیز یەرلیکا) بەڵگەفیلمێک نیشاندرا. بەشدارانی مەراسیمەکە سەبارەت بە مێژوو و ژیانی شەهیدانی ناو تەڤگەری ئازادی کوردستان قسەیان کرد.

چالاکیی شەهید زیلان چالاکییەکی مێژوویی بوو

پاشان بەرپرسی تەڤگەری ژنانی کوردی میچورنیسکی زێمفرا فێرۆ تیشکی خستە سەر تێکۆشانی شەهیدانی ئازادیی کوردستان و گوتی: "چالاکیی شەهید زیلان چالاکییەکی مێژوویی بوو، ڕاستیی ژنی کوردی لە مێژوودا سەلماند. زیلان وەکو سیبوڵێکی ژنی کورد ناسێنرا. زیلان، سەما و گوڵان بوونە بنچینەیەک بۆ ئازادیی کوردستان و ئازادیی ژنانی کورد و پارتیبوونی ژنان."

بانگەوازی بۆ تێکۆشانی ژنان

زێمفرا فێرۆ لە بەردەوامی قسەکانیدا دڵسۆزیی خۆی بۆ شەهیدان دووپات کردەوە وتی: "چالاکیەکەی هەڤاڵ زیلان وەڵامێک بوو لە دژی پیلانگێڕییەکانی دووژمن لەدژی ڕێبەر ئاپۆ. هەڤاڵ زیلان بۆ ئازادیی کوردستان و ژنی کورد چالاکیەکی فیدایی ئەنجامدا. وەکو ژنانی کورد پێویستە ئێمە خاوەندارێتی لە ڕەنجی شەهیدانمان بکەین و لەبیریان نەکەین. ئێمە لە سایەی ڕەنجی ئەوانەوە گەیشتووینەتە ئەم ڕۆژانە. ئێمە لەبەرامبەر هەموو شەهیدان سەرمان دادەنەوێنین و دەڵێین شەهید نامرن."

چالاکیەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.