هێرشەکان لەسەر غەززە بەردەوامە و لایەنیکەم ٨١ کەس کوژراون
وەزارەتی تەندروستی غەززە کە لە ژێر کۆنترۆڵی حەماسدایە ڕایگەیاند؛ لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لایەنیکەم ٨١ کەس کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە کە لە ژێر کۆنترۆڵی حەماسدایە ڕایگەیاند؛ لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لایەنیکەم ٨١ کەس کوژراون.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی غەززە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لایەنیکەم ٨١ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.
بانگەوازی چۆڵکردن لە دانیشتووانی چەندین گەڕەک کراوە
لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە بانگەوازی چۆڵکردنی لە دانیشتووانی چەندین گەڕەک لە باشووری کەرتی غەززە کرد. سوپا ئاماژەی بەوەداوە کە 'هێزێکی زیاتر' لە دژی حەماس لەو هەرێمانە بەکاردەهێنن و ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن.
زیاتر لە ٥٦ هەزار و ٤٠٠ کەس کوژراون
دوایین شەڕی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە هێرشی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل دەستیپێکرد، کە پێش ئەوە هێرشیکی وەها نەکرا بوو. لە هێرشەکەدا هەزار و ٢١٩ هاووڵاتی ئیسرائیلی کوژران. هەروەها ٤٩ کەسیش ڕفێندراون. سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاند ٢٧ لەو بارمتانە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر لە ٥٦ هەزار و ٤٠٠ هاووڵاتی فەڵەستنی کوژراون. هەروەها وێرانکارییەکی گەورە و کارەساتێکی مرۆیی لە ئارادایە.