ئێران: لە هێرشەکەی سەر زیندانی ئەوین ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لە هێرشەکەی سەر زیندانی ئەوین لە تاران ٧١ کەس گیانینا لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لە هێرشەکەی سەر زیندانی ئەوین لە تاران ٧١ کەس گیانینا لەدەستداوە.
شەڕی ئیسرائیل و ئێران کە لە ١٣ـی حوزەیران دەستیپێکرد، لە ٢٤ـی حوزەیراندا بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست کۆتایی هات. لە شەوی ٢٤ـی حوزەیراندا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زیندانی ئەوینیان لە تاران بۆردومان کرد.
ئەسخەر جەهانگیر، وتەبێژی دامەزراوەی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەوین لە تاران، ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە و وتی: "ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە کارمەندانی زیندانەکە، ئەو گەنجانەی کە خزمەتی سەربازییان دەکرد، هەندێک لە زیندانییەکان لە زیندانەکەدا، خزمانی زیندانییەکان کە بۆ سەردان هاتبوونە زیندانەکە و بەشێکیاشیان دراوسێی زیندانەکەبوون."
جەهانگیر وتی، بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەی زیندانەکە کەوتووە، شوێنی یەکتربینینی بنەماڵەی زیندانیان و باڵەخانەی داواکاری گشتی لە زیندانەکە.
شایەنی باسە زیندانی ئەوین دەکەوێتە گەڕەکی ئەوینی ناوچەی شەهران لە تارانی پایتەختی ئێران. لەم زیندانەدا وەریشە موڕادی و پەخشان عەزیزیش لەنێو گەلێک زیندانیی سیاسی تردا دەستبەسەرن.