بەرپرسێکی حەماس: ٨٠٪ کۆنترۆڵی غەززمان لە دەستداوە
حەماس کە ماوەیەکی زۆر دەسەڵاتداری غەززە بوو، ڕاگەیاندرا لە دوای چەند مانگێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەدا ٨٠ی کۆنترۆڵی هەرێمەکەی لە دەستداوە.
حەماس کە ماوەیەکی زۆر دەسەڵاتداری غەززە بوو، ڕاگەیاندرا لە دوای چەند مانگێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەدا ٨٠ی کۆنترۆڵی هەرێمەکەی لە دەستداوە.
باس لەوەدەکرێت ئەم پەیامە هی بەرپرسێکی باڵای حەماسە. ئەو بەرپرسە لە ڕێگەی پەیامی دەنگییەوە زانیارییەکانی بۆ بی بی سی ئاشکرا کردووە.
لەسەدا ٩٥ی بەڕێوەبەرانی حەماس کوژراون
بەرپرسێکی سەربازی بە پلەی عەقید کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردوە ئاماژەی بەوەدا کە سەرکردایەتی ئەمنی، سەربازی و سیاسی حەماس بەتەواوی لە ناوچووە و گوتی: "ئەگەر ڕاست بڵێین، هیچ شتێک لە پێکهاتەی ئەمنی نەماوە. لە سەدا ٩٥ی سەرکردەکان کوژراون، هەموو ئەوانەی چالاکن بێکاریگەر کراون". هەروەها ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا کۆنترۆڵی ئەمنی لە غەززە بەتەواوی لە ناوچووە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە لە هەفتەی یەکەمی شەڕدا بریندار بووە و بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە. ئەم زانیاریانە وەک پرۆسەی داڕمانی ناوخۆیی حەماس هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.
بە پێی ئەو بەرپرسە، حەماس لە چەند مانگی ڕابردوودا بە تایبەتی لە کاتی ئاگربەستی ٥٧ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیلدا هەوڵی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی پێکهاتەی ڕێکخستنی داوە، بەڵام لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوەندی فەرماندەیی و حەماسی هێندەی تر لاواز کرد.