بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر چەندین لە وڵاتانی دەریای سپی داناوە. پلەی گەرما لە ئیسپانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و پۆرتەکیز ٤٠ پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە و فەرمانگە ژینگەیەکانیش ڕایانگەیاند کە ئەو پلەی گەرمایە لەڕووی چڕی و پانتایی جوگرافییەوە وێنەی نییە و پێشتر رووی نەداوە.
فەڕەنسا: هۆشداریی پرتەقاڵی لە ٨٤ شار بڵاوکراوەتەوە، ٢٠٠ قوتابخانە دواینیوەڕۆ داخراون. سەندیکا و دایک و باوکی منداڵان دەڵێن، حکومەت پڕۆسەکە بەشێوەیەکی هەڵە بەڕێوەدەبات.
ئیسپانیا: پلەی گەرما لە شاری گرانادا گەیشتە ٤٦ پلەی سیلیزی، کە ڕیکۆردێکی نوێی لە وڵاتەکەدا تۆمارکرد.
پرتوگال: گەلێک ناوچە، لەنێویاندا لیزبۆنی پایتەختیش، لەژێر هۆشداریی سووردان؛ چاوەڕێدەکرێت پلەی گەرما بگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی.
ئیتالیا: زۆرترین هۆشداریی لە ٢١ شار بڵاوکراونەتەوە. ئامبوڵانس لە شارەکانی وەکو ڕۆما، میلانۆ، فلۆرانسا و ڤەنەدیک لەئامادەباشیدان. تەنها لە سیچیلیا، ڕۆژی شەممە ١٥ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبووە.
ئاوی دەریای سپیش گەرمبووە
پلەی گەرمای لە دوورگەکانی بالێاریک ٢٦ پلەی سیلیزی تێپەڕاند، شارەزایان هۆشداریی دەدەن کە بەرزی پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبن.