لە حەسەکە و تل تەمر شەهید زیلان بە بیرهێنرایەوە
لە ٢٩هەمین ساڵیادی چالاکی فیدای شەهید زیلاندا، ئەنجوومەنی ژنانی تەڤ-دەم لە حەسەکە ناوەندێکی کردەوە و لە تل تەمر چالاکی بیرهێنانەوە ئەنجام درا.
لە ٢٩هەمین ساڵیادی چالاکی فیدای شەهید زیلاندا، ئەنجوومەنی ژنانی تەڤ-دەم لە حەسەکە ناوەندێکی کردەوە و لە تل تەمر چالاکی بیرهێنانەوە ئەنجام درا.
لە ٢٩هەمین ساڵیادی چالاکی فیدای شەهید زیلان (زەینەب کناجی)دا، لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژئاوا چالاکی بیرهێنانەوە ئەنجام درا. لە چالاکییەکاندا تێکۆشانی شەهید زیلان وەک سیمبولی تێکۆشانی ئازادی ژنان پێناسە کرا.
حەسەکە
لە ٢٩هەمین ساڵیادی چالاکی فیدایی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)دا، ئەنجوومەنی ژنانی تەڤگەر کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) لە شاری حەسەکە ناوەندێکی کردەوە . لە کردنەوەی ناوەندەکەدا ڕێکخراوەکان، دامەزراوە و پارتە سیاسییەکانی ژنان بەشداربوون.
مەڕاسیمی کردنەوەی ناوەندەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان جێگری ئەنجوومەنی ژنانی تەڤ-دەم شیرین حەسەن قسەی کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی شەهید زیلان کرد.
ناوەندەکە لەلایەن عەزیزە ئیزۆ دایکی شەهید دژوارەوە کرایەوە.
تل تەمر
بە هەمان بۆنەوە لە شاری تل تەمری کانتۆنی جزیرەی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەهید زیلان بە بیرهێنرایەوە. لە چالاکییەکەدا کە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار ئەنجام درا، چالاکی و پەیامی شەهید زیلان خوێندرایەوە. بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار نوهات شندی ئاماژەی بەوەدا دەبێت پەیامی شەهید زیلان زیاتر لە لایەن ژنانی گەنجەوە بخوێنرێتەوە و لێی تێبگەن.
لە چالاکییەکەدا، بە مەبەستی بیرهێنانەوەی شەهید زیلان لە لایەن ناوەندی کەلتووری و هونەری دیموکراتیکی تەل تەمرەوە گۆرانی گوترا.