قەسەدە: دوو شەڕڤانمان شەهیدبوون

قەسەدە ڕایگەیاند کە دوو شەڕڤانیان شەهیدبووە لە ڕووداوێکدا شەهیدبوون.

قەسەدە: دوو شەڕڤانمان شەهیدبوون

قەسەدە ڕایگەیاند کە دوو شەڕڤانیان شەهیدبووە لە ڕووداوێکدا شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) سەبارەت بە شەهیدبوونی دوو شەڕڤان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێیانمان عەگید تێکۆشەر (سلێمان سلێمان) لە هەرێمی شەداد لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا و دڵسۆز کۆبانێ (عەلی محمد ئەل ئەحمەد) لە ڕووداوێکی پەروەردەییدا شەهیدبوون.

هاوڕێمان عەگید لە دەستپێکدا کە هاتە پاڵ هێزەکانی ئێمە، بەشداریی گەلێک خولی پەروەردەیی سەربازیی، سیاسی و ئایدۆلۆژیی پڕۆفیشناڵی کرد. لە پەروەردەکانیدا زانیاریی و ئەزموونێکی فراوانی بەدەستهێنا، بووە فەرماندەیەکی مەیدانی کە بەرپرسیارێتیی گەورەی هەڵدەگرت. لەگەڵ بەرەی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاری کرد، بەشداریی هەنگاوەکانی ڕزگارکردنی دێرەزۆر بوو. لە شەڕ و بەرخۆداندا دژی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش لە پێشەوە بوو، لە گەمارۆدانی دوژمن و دانانی کەمیندا فەرماندەیەکی نموونە بوو. هەمیشە هاوڕێکانی لە دوژمنانی ترسناک دەپاراست."

لە بەردەوامیی ڕاگەیاندراوەکەدا سەبارەت بە شەهید دڵسۆز کۆبانێ هاتووە: "سەرەڕای ئەوەی کە تازە هاتبووە ڕیزی هێزەکانمانەوە، بەڵام لە بەجێنهێنان و گۆڕینی کەسایەتیی خۆیدا ئاستێکی گرنگی پێشکەوتنی نیشاندا. بە بەشداربوونی لە خولە پەروەردەییە سەختەکاندا، گۆڕانکارییەکی گرنگی لە بواری بیرکردنەوە و بەدواداچوونیدا خوڵقاند، بووە شەڕڤانێک کە بە هەموو هێزی خۆیەوە دەیویست خاک و گەلەکەی بپارێزێت. ئەرک و بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاساییش و ئارامی لە گەلێک ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خستە ئەستۆی خۆی، بێئەوەی بێزاری یاخود ناڕازیبوونێک سەبارەت بەم ئەرکانە نیشانبدات، ئەرکی خۆی بە ڕێک و پێکی بەجێدەهێنا.

هاوڕێمان دڵسۆز خاوەنی ڕوحێکی هاوڕێیەتی بڵند بوو. بە ڕاستگۆیی و سادەییش دەناسرا. لەنێو هاوڕێکانیدا نموونەیەکی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی بوو. هیچ کات بەجێهێنانی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی نەدەخستە لاوە، بەڵام هەمیشە لە پێشەوە بوو. گەلێک جار بە خۆبەخشی ئەرکی هاوڕێکانی  بەجێدەهێنا. لەوەوە نزیک بوو لە هاوڕێ و فەرماندەکانییەوە. شەهیدبوونی بۆشاییەکی گەورەی بۆ هاوڕێیانی دروستکرد.

سەری بنەماڵەی هەردوو شەهید و شەهیدان سەلامەت بێت. ئێمە جەخت دەکەینەوە لەوەی کە ڕێی شەهیدان بەردەوامی پێدەدەین تاوەکو هیوا و ئامانجەکانیان بەدیدێنین."

ناسنامەی شەهیدان

ناسناو: عەگید تێکۆشەر

ناو و پاشناو: سلێمان سلێمان

ناوی دایک: لەیلا

ناوی باوک: عەبدولقادر

شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: شەداد، ٣ـی تەموزی ٢٠٢٥

*****

ناسناو: دڵسۆز کۆبانێ

ناو و پاشناو: عەلی ئەحمەد

ناوی دایک: یاری

ناوی باوک: محمد

شوێنی لەدایکبوون: کەکلیلی گەورە

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: عەین عیسا- گوندی حەیمەر کەراد، ١ـی تەموزی ٢٠٢٥.‌»