سوپای ئیسرائیل: لە سووریا گرووپێکی گرێدراوی ئێرانمان دەستگیرکرد
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دوێنێ شەو لە باشووری سووریا ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجام دا و شانەیەکی گرێدراوی "سوپای قودس"ی سەر بە ئیرانی دەستگرکردووە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دوێنێ شەو لە باشووری سووریا ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجام دا و شانەیەکی گرێدراوی "سوپای قودس"ی سەر بە ئیرانی دەستگرکردووە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دوێنێ شەو هێزەکانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە هەرێمی تەل کۆدنا لە باشووری سووریا ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا گرووپێکی سەر بە "سوپای قودس"ی ئێران دەستگیرکران.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە دەستگیرکردنی ئەو گرووپە گرێدراوە بە ئێرانەوە لەسەر بنەمای زانیارییەکانی یەکەی ٥٠٤ی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل بووە و جەختی لەوەشکردەوە ئەو گرووپەی کە دەستگیرکراوە مەترسییان لەسەر ئاسایشی هەرێمەکە دروست کردووە.
تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێک لە لایەن سووریا و ئێرانەوە سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.