لە شاری ڕانس شەهیدان یادکرانەوە
شێخ سەعید و هەڤاڵانی، عەلی حەیدەر قەیتان و شەهیدانی مادیماک و زەینەب کناجی لە ڕانس یادکرانەوە.
شێخ سەعید و هەڤاڵانی، عەلی حەیدەر قەیتان و شەهیدانی مادیماک و زەینەب کناجی لە ڕانس یادکرانەوە.
لە شاری ڕانسی فەرەنسا، لە ناوەندی ئارین میرکانی کۆمەڵگەی کورد، مەراسیمی یادکردنەوە بۆ شەهیدان بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا زەینەب کناجی (زیلان) کە ٣٠ـی حوزەیرانی ١٩٩٦ چالاکی فیدایی ئەنجامدا، شەهیدانی ١٤ـی تەمموزی ڕۆژووی مردنی مەزن، یەک لە کادرە دامەزرێنەرەکانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد) کە ٣ ی تەمموزی ٢٠١٨ شەهیدبوو، شێخ سەعید و ٤٦ هەڤاڵانی کە ٢٩ـی حوزەیرانی ١٩٢٥ لەسێدارەدان، هەروەها قوربانیانی کۆمەڵکوژی مادیماک کە ٢ـی تەمموزی ١٩٩٣ ئەنجامدرا، یادکرانەوە.
چالاکییەکە لەلایەن کۆمۆنەی ژنانی خۆبوون و ناوەندی ئارین میرکانی کۆمەڵگەی کوردەوە ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا، نامەی شەهید زیلان کە پێش چالاکییەکەی نووسیبووی، خوێنرایە و تاوتوێ کرا. بەشداربووان هەڵسەنگاندنیان کرد دەربارەی گرنگییە مێژووییەکەی ژیان و چالاکییەکەی شەهید زیلان و دڵسۆزییەکەی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیی.
لە تەڤگەریی ژنانی کوردی ئەوروپا، دۆنە گوزەل هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەکە کرد و وەڵامی پرسیاری بەشداربووانی دایەوە.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.