هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی سەردانی جەهەپەی کرد
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری سەردانی جەهەپەی کرد و لەگەڵ سەرۆکی گشتی ئۆزگور ئۆزەل کۆبووەوە.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری سەردانی جەهەپەی کرد و لەگەڵ سەرۆکی گشتی ئۆزگور ئۆزەل کۆبووەوە.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای ئۆغوللاری و لەگەڵ شاندێک سەردانی ناوەندی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یان کرد. هەروەها جێگرانی هاوسەرۆکانی گشتی ئۆزلەم زەنگین و مەحفوز گولەریوز و ئەندامی مەیەکە ئەمیراڵی تورکمان لە شاندەکەدا جێیان گرت.
شاندی دەم پارتی لە دەروازەی ناوەندی گشتی لە لایەن ئەنسار ئایتەکینەوە پێشوازی لێکرا. پاشان دەم پارتی و جەهەپە چوونە ئەو گۆڕەپانەی کە کۆبوونەوەکە تێدا ئەنجام دەدرێت. سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەلیش پێشوازی لە شاندەکە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ئۆپەراسیۆن لە دژی شارەوانییەکانی جەهەپە تاوتوێ دەکرێت.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش بڵاو بکرێتەوە.