فرانزیتا: مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی بەڕێز ئۆجالان تاکە چارەسەرە

ڕێناتۆ فرانزیتا نوێنەری نێونەتەوەیی کۆنفیدراسیونی کرێکارانی کۆباسی ئیتاڵیا کە لە گەڵ شاندی ئەوروپا بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ سەردانی تورکیای کرد، ڕایگەیاند، مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لەبەرامبەر بە سەرمایەداری تاکە چارەسەرە.

شاندی نێونەتەوەیی کە لەلایەن پلاتفۆرمی ئازادی و ئاشتی ئەوروپاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "دەمەوێت لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتن بکەم" ، بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، کە ماوەی ٢٦ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسی زیندانی ئەمنی باڵای ئیمرالی گۆشە گیرکراوە، سەردانی تورکیایان کرد.

شاندەکە لە ٣٩ ئەندام پێکهاتبووە، پەرلەمانتاران، ئەکادیمیستان، پارێزەران، ئەندامی سەندیکاکان و ڕۆژنامەنووسان. هەروەها ڕیناتۆ فرانزێتا، نوێنەری نێونەتەوەیی کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی کۆباس، کە لە شاری پالێرمۆی ئیتاڵیا درێژە بە چالاکیەکانیان دەدەن و ڕەگەزنامەی فەخری بە رێبەر ئاپۆ بەخشیوە، بەشدار بوو.

فرانزێتا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) جەختی لەوە کردەوە کە پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر سیستەمی سەرمایەداری، لیبڕاڵ و پیاوسالاری، تاکە چارەسەرە.

'ڕەتکردنەوەی داوای ئۆجالان لەلایەن دەوڵەتی ئیتاڵیاوە خیانەت بوو'

ڕێناتۆ فرانزێتا ڕایگەیاند، ڕۆڵی دەوڵەتی ئیتاڵیا لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ بووە هۆی ئەوەی کە پشتیوانی لە پرسی کورد بکات. فرانزێتا بە ئاشکرا ئەم دۆخەی بە خیانەت بەناو کرد و ڕایگەیاند: "بەبۆچوونی ئێمە ڕەتکردنەوەی مافی پەنابەری عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیتاڵیا، تەنانەت بە بوونی کۆمۆنیستەکان لە حکومەتی ئیتاڵیا، خیانەتێک بوو، چونکە وەزیری دادی ئەوکات بە تایبەتی بەرپرسیار بوو پێگەیەکی پارێزراو بە ئۆجالان بدات، بەڵام ئەو کارەی نەکرد، لە وەڵامی ئەم خیانەت و بێ کەرامەتیەدا، لە ئەنجامی ئەو تێکۆشانەی لەگەڵ هاوڕێکانماندا ئەنجاممان داوە، لە ٢٠١٥ بڕیارماندا لە پالێرمۆ و ئۆرلاندۆ، ڕەگەزنامەی فەخری بە بەڕێز ئۆجالان ببەخشین."

'لەکاتی پرۆسەی کۆبانیدا، سەربازی تورک کە ڕێگەیان نەدا لە سنوور ببپەڕینەوە، چەکیان لەڕووماندا هەڵێنا'

فرانزیتا بە ئاماژەدان بەو ڕاستییەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ کە هێرشەکانی داعش بۆسەر کۆبانی ڕوویدا، لەگەڵ شاندێک لە پالێرمۆوە چووبوون بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکان ڕوویانکردبووە شارۆچکەی پێرسوس، لە ناوچەی ڕحا و سەربازانی تورکیا ڕێگەیان نەدابوو لە سنوور ببپەڕێنەوە و تەنانەت چەکیان لە ڕوویان هەڵێنابوو.

فرانزیتا ڕایگەیاند، لەو کاتەدا پڕۆژەی خوشک و برایەتی و دۆستایەتیی لە نێوان پالێرمۆ-پێرسوس-کۆبانی بە دەستپێشخەری شارەوانی پالێرمۆ بۆ کردنەوەی کۆریدۆرێکی هاوکاری مرۆیی بۆ کۆبانی دەستیپێکردبوو، بەڵام ئەو تەنها دوای ئەوە بۆ کۆنفڕانسێک، توانیویەتی بچێتە کۆبانی.

'کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک تاکە چارەسەری پراکتیکییە لەبەرامبەر سەرمایەداری'

فرانزیتا بە ئاماژەدان ئەوەی کە ئەو بیرۆکە و پارادایمەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە کاریگەری زۆری لەسەر داناوە، وتی: "بیرۆکەی بەڕێز ئۆجالان لەبارەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە ئازادیی ژن و خوشک و برایەتی گەلان لە ڕێنماییەکانی کۆمۆندا بەبنەما دەگرێت، بە تاکە چارەسەر دەبینم بۆ قەیرانی قووڵی سەرمایەداری، لەو ڕۆانگەوە مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک تاکە چارەسەری پراکتیکییە بۆ کێشەکان لە هەموو جیهاندا."

'شۆڕشی ڕۆژئاوا دەرفەتێکە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست'

فرانزیتا بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئەو پرۆسەیەی کە لە تورکیا دەستیپێکردووە و بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند کە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتاییهێنان بە ڕێبازی خەباتی چەکداری لەلایەن پەکەکەوە هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانەیە. فرانزیتا ئاماژەی بەوەدا کە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بەتایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرفەتێکی گەورەیە و وتی؛ "وەک چۆن لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بینیمان کە مۆدێلێکی سیکۆلار لە سەر بنەمای بیرۆکەکانی بەرێز ئۆجالان دروستبووە، کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوە دەچێت و بۆ هەموو گەلانە، بەتایبەتی دژی توندوتێژانی ئایینی یان زایۆنیستیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەری هەڵداوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا مۆدێلێکی گرنگ  و ئەمە بۆ هەموو ناوچەکە دەرفەتێکی گەورەیە."

بەم مانایەش هەروەک پێشتر ئاماژەم پێدا، پێکهاتەی فرەچەشنی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک چارەسەرێکی گرنگە لەبەرامبەر سیستەمی سەرمایەداری لیبراڵ. ڕێنماییەکانی ئازادیی ژن کە بەرێز ئۆجالان بە پێویستی دەزانێت بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگا، ئاراستەیەکی زۆر ڕاست و گرنگە.

پێم وایە بەرێز ئۆجالان بەو بۆنەوە لە لایەن سیستەمەوە زیندان و ڕووبەڕووی گۆشەگیری کراوەتەوە، چونکە دژە ژەهرێکی بۆ سیستەمی سەرمایەداری، لیبڕاڵ، پیاوسالاری و بناژۆخوازانی ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆیە کۆمەڵگایەکی دروست دەبێت پێکهاتەیەکی کۆموناڵی بێت کە گەل بەڕێوەی ببات. پێویستە پیاوسالاری، سەرمایەداری و دەوڵەت هەڵبوەشێنینەوە."

'بۆ باسکردن لەسەر ئاشتی ڕاستەقینە دەبێت ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن'

ڕێناتۆ فرانزیتا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر بەڕاستی باس لە ئاشتی ڕاستەقینە دەکرێت، دەبێت هەموو زیندانیانی سیاسی، بە تایبەت ڕێبەر ئاپۆ، ئازاد بکرێت و ڕایگەیاند: "ئێمە شایەتی هەوڵێکی تاکلایەنەی بزووتنەوەی کوردین لە پرۆسەکە. بەڵام لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە هەنگاوێکی جددی نەنراوە، ئەگەر بەڕاستی دەمانەوێت باس لە پرۆسەیەکی ڕاستەقینەی ئاشتی بکەین، دەبێت هەموو زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و هەموو زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکرێن."