فەرماندەی شەڕی شەنگال: جیگەر گۆیی
جیگەر گۆیی یەکێک بوو لە فەرماندە سەرەتاییەکان کە ڕوویان کردە شەنگال. ئەو ڕێی نیشاندا، هەماهەنگی و پلانی شەڕی دانا؛ باری گرانی هەڵگرت و ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو.
جیگەر گۆیی یەکێک بوو لە فەرماندە سەرەتاییەکان کە ڕوویان کردە شەنگال. ئەو ڕێی نیشاندا، هەماهەنگی و پلانی شەڕی دانا؛ باری گرانی هەڵگرت و ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو.
فەرماندەی ئازای گەلی کورد جیگەر گۆیی بە تێکۆشانەکەی ناوی خۆی لە مێژووی بەرخۆدانی کوردستاندا نووسییەوە.
ئەگەر بزانرابوایە کە تۆوی دەستپێکی ژیان لە خاکی میزۆپۆتامیادا چێنراوە، ئەر بزانرابوایە کە بۆ پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان شەڕێکی گەلێک گەورەی مرۆڤایەتی لە میزۆپۆتامیا بەڕێوەچووە و کۆڵەکەکانی دادپەروەری، یەکسانی، خوشک و برایەتی لەو چیایانە بە خوێن ئاودراوە، ئەوا باشتر ئەوە فامدەکرا کە بۆچی ئەم خاکە شایەتحاڵی ئەم هەموو ئازایەتییەیە. ئەم ئازایەتییە منداڵانی کلتووری کۆنە، ئەوانەی خاوەندارێتیی جەوهەر دەکەن. ئەوان بۆ مرۆڤایەتی، ئازادی، لەخۆبوردەیی و باشیی شەڕێکی گەورە ئەنجامدەدەن. فەرماندە جیگەر گۆیی (ئۆرهان ئورەک) یەکێکە لەو کەسایەتییانەی کە داستانی سەردەمی نوێ، بەرخۆدێرییەکی لە مێژوودا نوسییەوە. ١٢ ساڵان باری تێکۆشانی ئازادیی خستە سەر شانی، لە زاگرۆسەوە تا شەنگال و باکوور جێدەستی خۆی بەجێهێشت. لەپێناو ئافراندنی ژیانێکی نوێ، بۆ نوسینەوەی ناوی خۆی لە مێژوودا تێکۆشا.
یەکێک لەو ناوچانەی کە زۆرترین کات خاوەندارێتیی لە بەهاکانی دەکات هەرێمی بۆتانە. خەڵکی تێیدا منداڵەکانیان بە کلتووری کوردی گەورە دەکەن، بە هۆشیاریی مێژوویی و ئەو نەریتەی لە پێش خۆیانیان وەرگرتووە پەروەردەیان دەکەن؛ زەینیان بە خۆشەویستی خاک، وڵات و مرۆڤ دەئافرێنێت. هەربۆیە کاتێک تەڤگەری ئازادیی کورد دامەزرا، منداڵەکانی خەڵکی ئەم هەرێمە و بنەماڵەکانیان هاتنە پاڵ تێکۆشانەوە؛ لەپێناو دۆزی وڵاتی ئازاددا هەموو زۆر و زەحمەتییەکیان لەبەرچاوگرت و بوونە پشتیوانی هەرە گەورەی گەریلاکانی کوردستان. لەم هەرێمە بەهەزاران شەهید ناوی خۆیان لە مێژووی شەڕی تەڤگەری ئازادییدا نوسییەوە؛ ئازایەتیی ئەوان زیاتر مانای بە تێکۆشان بەخشی.
لە حەقیقەتی گەلەکەی تێگەیشتبوو
ئورهان ئورەک(جیگەر گۆیی) لەنێو بنەماڵەیەک لە هۆزی گۆیی لەدایکبوو. بە گۆرانییەکانی گەریلا و چیرۆکەکانی ئازایەتی گەورەبوو. هەربۆیە وەک زۆرێک لە گەنجانی بۆتان هەر زوو ئاشنای تێکۆشانی ئازادیی بوو ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویکردە چیاکانی کوردستان.
چیاکانی زاگرۆس. جیگەر یەکەم جار لێرە هاوڕێکانی خۆی بینی و لەنێو هەلومەرجی سەختدا بەشداریی پەروەردەی دەستپێک بوو. لێرە فێری ئافرێنەریی گەریلا، ژیانی ڕەنجدەری و تێکۆشان لەنێو هەلومەرجی سەختدا دەبێت. لە هەمووی گرنگتر خۆشەویستیی بۆ وڵاتە چون بەهەشتەکەی لەم ناوچەیە سەرلەنوێ تازەکردەوە و بەهێزتری کرد. هەر لە ساڵەکانی سەرەتایدا بە زیرەکییەکەی بووە جێی سەرنج. ئاگایی هەبوو بەو پۆشاکی گەریلایەی لەبەریەتی و دەیزانی کە بارێکی قورسە خستوویەتە سەر شانی خۆی. لە ئازاری گەل و حەقیقەتە بریندارەکەی تێگەیشتبوو. هەربۆیە وەکو شەڕڤانێکی بەهێز، لێهاتوو و زانا، دەستیکرد بە پاراستنی گەلەکەی و هەوڵیدا ببێتە شەڕڤانێکی ڕاستەقینەی هێڵی ئاپۆ.
بەدەم هاواری گەلەکەیەوە چوو
لەنێو پراکتیکی زەحمەتدا، هەلومەرجی شەڕ و ژیاندا کەسایەتیی خۆی بونیاتنا؛ بوێری، ئەزموون و ئاگایی کردە یەک، بەم شێوەیە بناغەیەکی بەهێزی دانا. ئەو دەیزانی کە شۆڕش بە ئاسانی ناگاتە ئامانج و بەم باوەڕەوە و هەنگاوی دەنا. چەتەکانی داعش کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر شەنگال، دەیانویست ئەم خاکە دێرینە داگیربکەن و تاریکی بکەن. داعش بێئاگابوو لە ئیرادە و هێزی پێڵاو زەردەکان. ئەو شەوە، لە تیشکی هیوادا سوارچاکانی ئاپۆیی بە پێشەنگایەتیی جیگەر گۆیی بەرەو شەنگال بەڕێکەوتن. خۆیان گەیاندە هاواری گەلەکەیان. لەو دۆڵانەدا کە ببونە شوێنی ئێش و ئازار؛ دەنگی گریانی منداڵانی تینو و برسی، دەنگی ناڵەی برینداران دەهات. پیر و ژنان جێوبنەیان لەکۆڵنابوو و لەمردن هەڵدەهاتن، هەموو شتێکیان جێهێشتبوو.
لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕ بوو
جیگەر و هاوڕێکانی بۆ پاراستنی شەنگال و خەڵک لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕبوون. لەم شەڕەدا بۆن هاتەوە بەر شەنگال و بووە تیشکی هیوا. شەڕی گەریلاکانی ئازادی بەرامبەر داعش لە گەرمای ئابدا بێوچان بەردەوامبوو. گەریلاکان ئەو هەرێمانەیان ڕزگارکرد کە کەوتبوونە دەستی چەتەکان و پێگەکانی خۆیان دەپاراست. مۆڕاڵ، هیوا و بەڵێنی بەرخۆدانیان دەدا گەلی ئێزدیان. گەریلا جیگەر و هاوڕێکانی بە شەو و ڕۆژ شەڕیان دەکرد، لەگەڵ گەلەکەیان لەسەر پێ مانەوە. بە ئیرادەیەکی بەهێز و ڕووبەڕووبوونەوەی گەلێک سەخت شەنگال پارێزرا و جارێکی تر ڕادەستی خەڵکەکەی کرایەوە. فەرماندەی ئەم شەڕە مێژووییە جیگەر گۆیی بوو. ئەو ڕێنیشاندەر بوو، هەماهەنگی و پلانی شەڕی دانا؛ باری گرانی هەڵگرت و ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو. جیگەر لە خاکی شەنگال چوار ساڵ بەرخۆدانی کرد و پاشان دووبارە ڕووی کردە چیا ئازادەکان.
هەرگیز لە هەستەکانی مرۆڤ دانەبڕا
شەڕی گەریلا شەڕێکە بۆ پاراستن. لەبەرئەوە لە ناوجەرگەی شەڕیشدا تایبەتمەندییە مرۆییەکانیان لەدەست نادەن؛ خۆشەویستییان بۆ ژینگە و گەردوون کەم نابێتەوە. ئەوان شەڕ لەبری کوشتن و تاڵانکردن؛ لەپێناو ئاشتی، ئازادی، خوشک و برایەتی و ژیانێکی یەکسان دەکەن. هەڤاڵ جیگەریش بەم شێوەیە بوو. تەمەنی خۆی لەنێو شەڕدا بەڕێکرد، بەڵام لەنێو هەلومەرجە هەرە قورسەکاندا، هەرگیز هەستە مرۆڤایەتییەکانی کەم نەبوونەوە. فەلسەفەکەی ڕێبەر ئاپۆی پاراست و واتایدا بە جیهانەکەی، خۆشەویستییەکەی قووڵکردەوە. ئەم بارودۆخە کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە هاوڕێیەتییەکانی، ڕێبازی ژیان و هێڵی فەرمانەییەکەی کرد. لە هەمووی زیاتر پەیوەندییدا لەگەڵ ژینگە و ئاژەڵان تێیدا ڕەنگی دایەوە. لەنێو گەریلادا خۆشەویستی بۆ ئاژەڵان باوە؛ هیچکات نەیدەگوت، 'ئەمە تەنها ئاژەڵێکە'. بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە نەوازشی دەکردن، ڕێزی دەگرتن؛ پەیوەندی لەگەڵ دروستدەکردن. لە کەسایەتیی جیگەردا ئەو حەقیقەتەی کە لە پێناسەی ڕێبەر ئاپۆدا دەکرا، دەبینرا. ئەو منداڵی کلتوورێکی هۆز بوو؛ باش دەیزانی کە پێویستە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان مرۆڤ، ژینگە و بوونەوەران لەناونەچێت.
خۆشەویستی بۆ گەلەکەی گەورە بوو، هەربۆیە تێکۆشانەکەشی گەورە کرد
خۆشەویستی هەڤاڵ جیگەر بۆ کوردستان و گەلەکەی ئەوی گەورە کرد؛ کردییە ئەندامی ئەنجوومەنی فەرماندەیی هەپەگە. لەپێناو ئەو خۆشەویستییەدا خۆی پەروەردە کرد، خۆی پێشخست، لە گۆڕەپانی سەربازییدا خۆی شارەزاکرد و مۆری خۆی لە زۆرێک لە سەرکەوتنەکاندا. ئەو خۆی ئەم ڕاستییەی پێناسە کرد: "خۆشەویستیی زۆری من بۆ گەلەکەم تێکۆشانەکەمی گەورە کرد. بابەتی هەرە لەپێشینەی ئێمە پێویستە ئەوە بێت کە بەم شەڕە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکەین و بیگەڕێنینەوە ناو گەلەکەی. بەم تێڕوانینەوە ئامانجەکەی خۆی دیاریکرد، نەخشەڕێگاکەی دەستنیشانکرد. بەم ئامانجەوە ڕووی لە چیا کرد و بەرەو باکوور بەڕێکەوت. بووە یەکێک لە ڕێبوارانی ئەم بەرخۆدانە. لەگەڵ سەدان هاوڕێی، بەهیوای ئەوەی بە چالاکییەکی گەورە ئەم گۆشەگیرییە چەندان ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ بشکێت، بەڕێکەوت. هەڤاڵ جیگەر لە شەڕ و ژیانیدا هەمیشە بووە شەڕڤانێکی تۆڵەستێن. هەموو سەرکەوتنەکانی کردە دیاری هاوڕێیانی شەهیدی خۆی، کەوتنەڕێی بەرەو باکوور نیشانەی هەنگاوی بەهێزتر و سەرکەوتنی مەزنتر بوو.
بۆ هەزاران کەس بووە نموونە
بۆ جۆشێکی گەورەوە فەرماندەیەکی ئازای کوردستان ئەرکیی فەرماندەیی ئیالەتی وانی گرتە ئەستۆ. تێکۆشانی بەرامبەر داگیرکەران لە ئاستێکی بڵندتر بەردەوامی پێدا. لە هەرێمی کاتۆ مارینۆس لە ئیالەتی وان لە ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە هێرشێکی دوژمندا شەهیدبوو. هەڤاڵ جیگەر بە تێکۆشانە مەزنەکەی و بە شکۆوە کاریگەریی لەسەر دڵی هاوڕێکانی دانا. ڕێبوارییەکەی تەنها جەستەیی نەبوو؛ بە ڕووح، لەخۆبوردەییەکەیەوە لەسەر چیا لەپاڵ هاوڕێکانیبوو. شەهید جیگەر لە گەشتی ١٢ ساڵەی خۆیدا، بە ڕێبازی ژیانی بەڕێکخستنبوو، بە گەنجییە داینەمیکییەکەی و لێهاتووییەکەی بۆ هەزاران کەس بووە نموونە.