لە وۆرکشۆپێکی منداڵان لە ئامەد سەرنج خرایەسەر زمانی دایکی
وۆرکشۆپەکە کە لە لایەن شارەوانی پەیاسی ئامەدەوە بەڕێوەدەچێت، لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە.
وۆرکشۆپەکە کە لە لایەن شارەوانی پەیاسی ئامەدەوە بەڕێوەدەچێت، لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە.
وۆرکشۆپی "منداڵان دواڕۆژی کۆمەڵگای ئازادن" کە لەلایەن شارەوانی ئامەدەوە بەڕێوە دەچێت، لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە. خەڵکێکی زۆر لە وۆرکشۆپەکەدەشدارییان کردووە. دانیشتنی "پەروەردەی زاراوەکانی زمان و ڕۆڵی بنەماڵەکان" بە ئامادەبوونی شێرکۆ کانیوار ڕێکخەری ما میوزیک، مامۆستای کۆمەڵەی لیکۆڵینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا (MED-DER) سوزان ڤەژان تاتل و ئەندامی کۆمەڵەی دەروونناسانی میزۆپۆتامیا (DER-MEZ) موراد بورتاکوچین بە پێشکەشکردنی وتار بەڕێوە چوو.
شێرکۆ کانیوار باسی لەوە کرد کە زارەکانی سۆرانی، کرمانجی و کرمانجەکی لە ئامەد قسەیان پێدەکرێن و سەرنجی خستەسەر گرنگی زمان و سیاسەتەکانی ئاسمیلەکردن و نکۆڵی کە بەساڵانە لە دژی گەلی کورد بەردەوامە. کانیوار باسی لەوەشکرد کە پێویستە بنەماڵەکان لە ماڵەوە بە زمانی کوردی قسە بکەن و وتی: "ئەگەر زمان لە ماڵەوە بەپارێزراوی بەکار بهێنریت، منداڵانیش زمانەکەیان فێر دەبن و دەیپارێزن."
هەروەها سۆزان ڤەژان تاتل ڕایگەیاند کە پێویستە هەر کەس خاوەنداری لە زمانی خۆی بکات و وەک زمانی دایکی پێناسەی بکات. سۆزان ڤەژان تاتل وتی: "زمانی دایکی بناغەی هەر کۆمەڵگایەکە، چونکە مرۆڤ بە زمانی دایکی لەدایک دەبێت و هەموو شتێک بەو زمانە پێناسە دەکات، عەقڵیەتی کۆمار لەسەر یەکپەرەستی بنیات نراوە و بەم لۆژیکەوە بەردەوامە. سۆزان ڕایگەیاند کە دەبێت خەباتی زمان، ببێتە خەباتی بنەڕەتی."
هەروەها موراد بورتاکوچین تیشکی خستە سەر هۆکارەکانی نەبوونی خواست و هۆکاری نەناردنی منداڵ بۆ شوێنی منداڵان و دامەزراوەکانی زمانی کوردی و وتی: "ئەو منداڵانەی بە زمانی دایکی گەورە دەبن لە هەموو بوارێکدا چالاکترن، کاریگەرییەکی زۆر لەسەر مێشک و زمانی دایکی هەیە، ئەو منداڵانەی بە زمانی دایکی گەورە دەبن، بە پێی زمانی دایک بیر و ڕۆحی خۆیان دەژین، ناسینی زمانی دایک فێربوونی زمانەکانی دیکە ئاسانتر دەکات. مرۆڤ تا زیاتر زمان بزانێت، مێشکی زیاتر لەهەموو ڕوویکەوە گەشە دەکات."
یڵدریم ئەرسلان و ساڵح ئۆنگون وتاریان پێشکەش کرد و ئاماژەیان بە بەرەو پێش بردنی زمان و کولتوور و پەروەردە بەزمانی دایکی دا و ئاماژەیان بەوەدا کە پێویست بە گفتوگۆ لەسەر پەروەردە و بنیاتنانی ژیانێکی نوێ لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەیە.
دوای وتارەکان بە بەشداری ئامادەبووان گفتوگۆەکان بەردەوام بوو.
وۆرکشۆپەکە لەسەر ناوی "مامۆستایانی سیستەمی ئیکۆلۆژی، دیموکراتیک و ئازادی ژنان" بەردەوام بوو.