بە دیمەن

هەپەگە-نەرەچە: ئەوان هەمیشە لە دڵی گەلەکەماندا دەژین

هەپەگە-نەرەچە ناسنامەی پێنج گەریلا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "هاوڕێیانی ئێمە هەمیشە لە دڵی هاوڕێیان و گەلەکەماندا دەژین."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە (هەپەگە-نەرەچە) دەربارەی گەریلا شەهیدەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

"هاوڕێیانمان ڤیان، ڕۆناهی، عاکیف، بێریڤان و چیا کە ساڵی ٢٠١٨ لە گۆڕەپانی جیاوازی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیر دە‌‌هێنینەوە.

هاوڕێیانمان ڤیان، ڕۆناهی، عاکیف، بێریڤان و چیا لە ساڵی ٢٠١٨ـدا کە دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزی خۆیەوە بۆ تەسفییەکردنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان هێرشی دەکرد، بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە شەڕێکی مێژووییان بەڕێوەبرد و وەڵامی هێرشەکانی دوژمنیان دایەوە. بە تێکۆشانیان ئەو بەهانەیان کردە دیاری بۆ گەلەکەمان کە هەمیشە بە زیندوویی هێشتنیەوە. هاوڕێیانی هێژای ئێمە بە ڕەنج، هەوڵدان و فیداکارییەکی گەورە شەڕی ئازادییان ئەنجامدا و ئەمەش ئەمڕۆ بۆ گەلەکەمان دەرگای ئازادی دەکاتەوە. هاوڕێیانمان ڤیان، ڕۆناهی، ئاکیف، بێریڤان و چیا سەرەڕای دەرفەتی کەمیش، داهێنەرانە و بە تاکتیکی دەوڵەمەند، بەرخۆدانێکی بێهاوتایان بەڕێوەبرد. بناغەی ئەمڕۆی شێوازی پڕۆفیشناڵی گەریلایانی ئازادییان دامەزراند. لەم بوارەدا هاوڕێیانمان هەم میراتێکی تێکۆشانی دەوڵەمەند و هەمیش ڕوحی قوربانیدانیان لە ئێمەدا چاند. ئەوان هەمیشە لە دڵی هاوڕێیانیان و گەلەکەماندا دەژین.

بەم هەستانەوە لەسەرەتادا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان ڤیان، ڕۆناهی، عاکیف، بێریڤان و چیا، هەروەها هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێنی خۆمان دوبارە دەکەینەوە کە بیرهێنانەوەی شەهیدانمان لە کوردستانی ئازاددا زیندوو بهێڵینەوە.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیەن:

ناسناو: ڤیان هێرش

ناو و پاشناو: حەلیمە ئاکبۆگا

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: ڕەمزیە، عەلی

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

* * *

ناسناو: ڕۆناهی زیلان

ناو و پاشناو: ڕوکەن کاپڵان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: گوڵچیمەن، بەرهەم

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

* * *

ناسناو: عاکیف یەڵماز

ناو و پاشناو: شاهین ڕەجای

شوێنی لەدایکبوون: ماکو

ناوی دایک و باوک: خانم، موسا

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

* * *

ناسناو: بێریڤان گەڤەر

ناو و پاشناو: ڕەنا ئاتیللا

شوێنی لەدایکبوون: گەڤەر

ناوی دایک و باوک: نەسیبە، ئەنوەر

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

* * *

ناسناو: چیا ئەریوان ڕوبار

ناو و پاشناو: حەسرەت بیلگی

شوێنی لەدایکبوون: تەکیرداغ

ناوی دایک و باوک: زوڵەیخا، محمد

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا