مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە لە لەندەن دژی زیندانەکانی "جۆری بیر" لە تورکیا، بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆتایی هات. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەسەپە (پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان) و ئەڤەگ_کۆن (کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی چەوساوەی ئەوروپا)، سەکەبە (یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست) و (Young Struggle) ئەنجامدرا، تیشکخرایە سەر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری لە زیندانەکانی تورکیا.
لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا، بڵاوکراوە دابەشکران و پانێڵ ئەنجامدرا، تێیدا تیشکخرایە سەر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری دژی زیندانیانی شۆڕشگێڕ و سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا.
چالاکییەکە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە زمانی ئینگلیزی کۆتایی هات. تێیدا دووپاتکرایەوە، چالاکییەکە کۆتایی هاتووە بەڵام تێکۆشان دژی سیاسەتی گۆشەگیری کۆتایی نایەت، گوترا: "ئێمە دەبینە دەنگی ئەو زیندانیانییانەی کە لە زیندانەکانی تورکیادا، سزای گۆشەگیرییان بەسەردا سەپێنراوە، وە تێکۆشانەکەیان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی فراوانتر دەکەین".
گرووپە پشتگیرییە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان پشتگیرییان لە چالاکییەکە کرد. ناوەندی کەلتووری تۆهوم، ناوەندی کۆمەڵگەی کورد و کۆمیتەی پشتیوانیکردنی فەڵەستین لە هارینگەی و تۆتنهام بەشداربوون و پەیامی پشتیوانیان دا.