ژن نیوز: لە مانگێکدا لانیکەم ١٩ ژن و منداڵ کوژراوە

بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی ژن نیوز لە مانگی حوزەیراندا لانیکەم ١٩ ژن و منداڵ کوژراون، ١٠ لەم ژن و منداڵانە گومان لەسەر هۆکاری مردنەکەیان هەیە.

ئاژانسێک کە هەواڵی تایبەت بە ژنان بڵاودەکاتەوە ئاماژەی بەوەدا، لە مانگی حوزەیراندا ١٩ ژن و منداڵ کوژراون، شەش ژن و چوار منداڵ گومان لەسەر هۆکاری مردنەکەیان هەیە.

وردەکاریی کوشتنەکان بەم شێوەیەن:

پێنج ژن لەلایەن مێردەکانیانەوە، دوو ژن لەلایەن خزمەکانیان، ژنێک لەلایەن ئەو پیاوەی لێی جیابۆتەوە، دوو ژن لەلایەن کەسانی نەناسراو، بکوژی سێ ژن نادیارە، دوو ژن لەلایەن کوڕەکانیانەوە، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی کە لێی جیابووەتەوە، دوو ژن لەلایەن مێردەکانیانەوە، ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کە نایناسێت کوژراوە.

لە سەمسور ١، ئامەد ٢، ئەدەنە ٤، ئەستەنبوڵ ٢، ڕەحا ١، شەرنەخ ١، بوراسی ٢، ئیمیر ١، بوردور ١، ساکاریا ١، بلەجەک ١، هاتای ژنێک کوژراوە.