نوێکرایەوە

تایبەت بە ڕاگەیاندراوەکەی گەریلا، لە ئاستی نێونەتەوەییدا کاردانەوەیەکی گەورە هەیە

سەبارەت بە مەراسیمی ڕاگەیاندراوی هێزەکانی گەریلا تایبەت بە پڕۆسەکە، لە ئاستی نێونەتەوەییدا کاردانەوەیەکی گەورە هەیە.

دوای بانگەوازەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، گرووپێک لە گەریلاکانی پەکەکە خۆیان ئامادەدەکەن کە لە باشووری کوردستان ڕاگەیاندراوێک دەدەنە میدیاکانی ڕاگەیاندن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەم پارتی گرووپێکی ١٥ بۆ ٢٠ کەسی لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ، پارتی سیاسی، نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەوانان دەباتە مەراسیمی ڕاگەیاندراوی پەکەکە.

باس لەوەش کراوە، ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە دەیانەوێت لە مەراسیمەکەدا ئامادەبن دەتوانن داواکاریی پێشکەشبکەن و لەسەر ئەرکی خۆیان بچنە شوێنەکە.

دوای ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتی، باس لەوە کرا کە لە گەلێک دامەزراوەی ڕاگەیاندنی خۆجێیەوە، لە نەتەوەیی و نێونەتەوەیی داواکاری پێشکەشکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسانی دەم پارتی، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە تا ئێستا فۆڕمی داواکارییان پڕکردووەتەوە نزیکەی ١٠٠ کەسە.