فۆرمی داواکاری بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕاگەیاندراوەکەی گەریلا ڕووماڵ دەکەن بڵاو کرایەوە
بۆ ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن کە دەیانەوێت ڕووماڵی ڕاگەیاندراوە گرنگەکەی چەند ڕۆژی داهاتووی گرووپێکی گەریلا بکەن، فۆرمی داواکاری بڵاو کرایەوە.
بۆ ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن کە دەیانەوێت ڕووماڵی ڕاگەیاندراوە گرنگەکەی چەند ڕۆژی داهاتووی گرووپێکی گەریلا بکەن، فۆرمی داواکاری بڵاو کرایەوە.
لە چوارچێوەی نیازپاکی بۆ ئەو پرۆسەیەی، کە لەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شووبات دەستی پێکردووە، گرووپێکی گەریلا لە باشووری کوردستان، دوای ڕاگەیاندراوێکی گرنگ لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا چەکەکانیان لەناودەبەن.
بە ناوی ڕێکخراوی ئامادەکاری گرووپی گەریلا ڕاگەیەندراوێک بڵاو کرایەوە. ڕاگەیەندرا کە بەم نزیکانە ڕاگەیاندراوەکەی گەریلا دەدرێت و بۆ ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن کە دەیانەوێت ڕاگەیاندراوەکە ڕووماڵ بکەن، ناونیشانی فۆرمی داواکاری بڵاو کرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیتەی ئامادەکاردا هاتووە، هەموو دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسانی وڵات و دەرەوەی وڵات کە دەیانەوێت ڕاگەیاندراوکەی گەریلا ڕووماڵ بکەن، دەتوانن بە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە داواکاری پێشکەش بە ڕێکخراوی ئامادەکاری بکەن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی ئامادەکار، هەڵسەنگاندن لەسەر داواکارییەکان دەکرێت، پاشان پێشکەشکاری داواکاری ئاگادار دەکرێتەوە لە ڕووماڵکردنی مەراسیمەکە یاخود بەپێچەوانەوە.
کۆمیتەکە ئەم فۆرمەی بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە بڵاوکردووەتەوە: