بە پێی ڕاپۆرتی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ٩٣٥ کەس کوژراون

ئاژانسی هەواڵە فەرمییەکانی ئێران ڕایگەیاند لە شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا ٩٣٥ کەس کوژراون کە ١٣٢ی ژنە و ٣٨ی دیکەی منداڵە.

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کە بە هێرشەکانی ئیسرائیل دەستیپێکرد لە نێوان ١٣-٢٤ی حوزەیران کە ١٢ ڕۆژ بەردەوامبوو، بە نێوەندگیری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (DY) بە ڕێکەوتنی ئاگربەست کۆتایی هات.

ئاژانسی هەواڵە فەرمییەکانی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیلدا ٩٣٥ کەس کوژراون.

لە هەواڵەکەی ئاژانسەکەدا هاتووە: "لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا کە ڕژێمی زایۆنیست لە بەرانبەر وڵاتەکەمان دەستیپێکرد، تاوەکو ئێستا ٩٣٥ کەس کوژراون." هەروەها ئاماژەش بەوەکراوە لەو کوژراوانەدا ١٣٢ی ژنە و ٣٨ کەسی دیکەشی منداڵە.

بەرپرسانی ئیسرائیل: زیاتر لە ٣٠ بەرپرسی سەربازی باڵا کوژراون

بە پێی هەواڵێکی ڕۆیتەرز سەربازێکی ئیسرائیلی لە ڕاگەیاندراوێکدا لە ڕۆژی هەینی گوتویەتی کە زیاتر لە ٣٠ بەرپرسی سەربازی باڵای ئێران و ١١ زانای ئەتۆمی پلەباڵا کوژراون.

بەرپرسە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشداوە هێرشی یەکەم زیانی زۆری بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی گەیاندووە و لە کاتژمێرەکانی سەرەتای شەڕوپێکدادانەکاندا توانای وەڵامدانەوەی ئێران لەناوبراوە.

بەرپرسە ئەمنییەکە گوتی: "پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە: توانای ڕژێمی بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بە ڕێژەی ٪٩٠ بۆ ماوەیەکی درێژ کەمکردەوە. هەروەها ناوەندی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بێکاریگەر کرا."