لێدوانی ئیسرائیل لەبارەی دۆخی 'ئاسایبوونەوە لەگەڵ سووریا'

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەدعون ساعر تیشخستەسەر پرسی ئاسایبوونەوەی نێوان سووریا و وڵاتەکەی و گوتی، "ئیسرائیل ئارەزووی فراوانکردنی بازنەی ئاسایکردنەوە و ئاشتی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم نیشان دەدات."

جەدعون ساعری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا سەرنجی خستەسەر دۆخی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیاندا و گوتی: "ولاتەکەمان ئارەزووی نیشاندانی ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا و لوبناندا لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمدا دەکات."

ساعر گوتیشی: "ئیسرائیل پارێزگاری لە بەرژوەندییە سەرەکییە ئەمنییەکانی دەکات. بەشداریپێکردنی سووریا و لوبنانی درواسێمان لە نێو بازنەی ئاسایبوونەوە و ئاشتییدا لە بەرژوەندیمانە."