ترامپ بۆ ئەوەی ناتانیاهۆ ڕزگار بکات فشار لە داواکاری گشتی ئیسرائیل دەکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (DY) دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدا بەردەوامی دۆزی گەندەڵی لە دژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ 'قبووڵ ناکرێت'.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (DY) دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدا بەردەوامی دۆزی گەندەڵی لە دژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ 'قبووڵ ناکرێت'.
سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر پلاتفۆرمی تروس سۆشیال (Trth Sociale) گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە مەبەستی پاراستن و پشتگیری ئیسرائیل سالانە ملیارەها دۆلار خەرج دەکات."
سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی بنیامین ناتانیاهۆ گوتی: "ئەو لەگەڵ حەماس دانوستاندن دەکات بۆ ئازادکردنی بارمتەکان. چۆن دەبێت فشار لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بکرێت کە تەواوی ڕۆژ لە هۆڵی دادگادا بمێنێتەوە."
ڕۆژی هەینی، دادگای ئیسرائیل داوای دواخستنی دانیشتنی دادگاییکردنی دۆزی گەندەڵی ناتانیاهۆی بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕەتکردەوە.
دۆناڵدا ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاگەیاندراوەکەییدا داوایکردبوو دۆزەکە هەڵبوەشێتەوە.
هەروەها لە دوای ڕۆژێک لە ئاگربەستەکەی ئێران و ئیسرائیل ترامپ پێشیناری کرد بوو کە "لێ خۆشبوون بۆ قارەمانە مەزنەکە دەربکرێت".
نەتانیاهۆ لە دانیشتنەکاندا کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ دەستی پێکردوە و چەندین جار دانیشتنەکە دواخرا، بانگەشەی ئەوەیکرد کە هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە.
لە دۆزی سەرەتادا ناتانیاهۆ لەگەڵ هاوژینەکەی سارا ناتانیاهۆ تۆمەتبار کراون بەوەی بە بەهای ٢٦٠ هەزار دۆلار بەرهەمەکانی لوکس وەک جگەرە، شامپانیایان لە ملیاردێرەکان وەرگرتووە.
لە دوو دۆزی دیکەدا ناتانیاهۆ تۆمەتبار دەکرێت بەوەی لەگەڵ دوو دەزگای میدیای ئیسرائیل ڕێکەوتووە کە هەواڵی ئەرینی بڵاو بکەنەوە.