وتار

ژنانی وەک زیلان دەتوانن ببنە خوداوەند

تۆ بۆ ئێمە خوداوەند، پێشەنگ و فریشتەی. ئێمە لە سەر رێباز و ڕووناکی تۆ و شەهیدە قارەمانەکانمان بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنین و ئامانجەکانتان بەدی دەهێنین.

شەهید زیلان

ئێمە وەک ژن و کۆمەڵگا تەنها دەتوانین شاگرد و تێکۆشەرانی فەرماندە و زیلانی پێشەنگی چیاکان بین. بۆ ئەوەی بتوانین ببینە شایستەی گەورەیی ئەو، دەبێت تێکۆشانێکی بەهێز و بێوێنە پەیڕەو بکەین. ئێمە بە شوێنکەوتن و گرێدراوبوون بە شەهیدە قارەمانەکانمان ئەمڕۆ گەیشتوینەتە ئەم ئاستە. هەر شەهیدبوونێک بۆ ئێمە مانایەکی تایبەت بە خۆی هەیە. هەر هەڤاڵ و فەرماندەیەک بۆ ئێمە مانایەکی زۆر دەوڵەمەند و بەرزی هەیە. دوای هەر شەهیدێک بزووتنەوەی ئازادی هەنگاوێکی مێژوویی بەرەو پێشەوە هەڵگرتووە. هەر شەهیدێک بۆ بزووتنەوەی ئازادی و گەلی کوردستان، پێشەنگ و ڕێبەرە. لە هەموو شۆڕشەکانی جیهاندا شەهید هەمیشە پێشەنگ و پیرۆزن، بەڵام لە شۆڕشی کوردستاندا مانا و پێگەی شەهیدان زۆر جیاوازە و ڕەگ و ڕۆحی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرێت.

هەروەها ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندنی زۆری لەسەر هەڤاڵانی وەک بێریڤان، بێریتان، زیلان، سەما، سارا و زەکیە کردووە. ئێستا ئێمە لە ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی خوداوەند زیلان (زەینەب کناجی)داین. بەو بۆنەوە سەرەتا بەڕێزدارییەوە یادی شەهیدی فەرماندە، قارەمان و خوداوەندەکەمان بەرز ڕادەگرین. لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦هێزە تاریک پەرەستەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵێکی تیرۆرکردنیان لە دژی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. ئەم پیلانگێڕی و هەوڵە تیرۆرکردنە نەگەیشتە ئامانجی خۆی. ڕێبەر ئاپۆ لەو بارەوە هەڵسەنگاندنێکی بەربڵاوی کردووە. ئەو هەڵسەنگاندنە بۆ گەریلاکانیش لە چیاکان نێردرابوو.

هەڤاڵ زیلان کە لەو کاتەدا تەنیا ساڵێک بوو وەک خەباتکارێک لە چالاکیەکاندا بەشدار بوو، کاتێک شرۆڤە و هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنێتەوە، زۆر کاریگەری لەسەر دروست دەکات. دوای بیرکردنەوەیەکی قووڵ، بڕیار دەدات و پێشنیاری ئەنجامی چالاکی فیدایی بۆ بزووتنەوەکە دەنێرێت. بەرێوەبەرایەتی ئەو سەردەمە لە دێرسیم سەرەتا پێشنیارەکەی هەڤاڵ زیلان قبوڵ ناکات. بەڵام هەڤاڵ زیلان دیسان پێداگری کرد و بەڕێوەبەرایەتی قبووڵی کرد. هەڤاڵ زیلان بیرکردنەوەکانی لە سەر چۆنیەتی دەربڕینی هەستەکانی خۆی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی و مانای چالاکیەکەی ڕوون دەکاتەوە.

ئەو هەڤاڵانەی کە لەگەڵ هەڤاڵ زیلان لەو ناوچەیەدا بوون، باسی کەسایەتی هەڤاڵ زیلان دەکەن و دەڵێن: "هەڤاڵ زیلان کەسایەتییەکی زۆر جیاوازی هەبوو. بەڵام بەداخەوە ئێمە باش نەمانناسی، پێمان وابوو هەڤاڵێکی نوێیە و لەوانەیە کێشەی بڕیاردانی هەبێت. بەڵام هەڤاڵ زیلان بە هۆشیاری و هەستێکی زۆر قووڵەوە سەرنجی لەسەر ئامانجەکە بوو."

کاتێک زیلانی خوداوەند دەچێت بۆ چالاکییەکەی، زۆر ئارام و لەسەر خۆ بوو. ئەو زۆرتر سەرنجی لەسەر ئامانجەکەی بوو. لە ٣٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦، خوداوەندی شەڕ و ژیان، زیلان دەگاتە ئاواتی خۆی و تۆڵەی ڕێبەر ئاپۆ لە پیلانگێڕان دەکاتەوە. تەنها یەک تاڵە قژی جوانی ماوەتەوە و چالاکییەکەی لە تورکیا ترس و دڵەڕاوکێەکی گەورە دروست دەکات. بەدەیان سەربازی داگیرکەر دەکوژرێن و بریندار دەبن. ئەمە ترسێکی زۆر گەورەی لە دڵی فەرماندە و سەربازەکانی دەوڵەتی تورکدا دەخوڵقێنێت.

دوای چالاکییەکەی زیلان، زانیاری بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێردرێت. لەو کاتەدا ڕێبەر ئاپۆ چاوەڕێی هەواڵی جیاواز بوو. بەتایبەتی چاوەڕێی ئەوە بوو فەرماندەکانی گەریلا تاوتوێی پیلانگێڕییەکە بکەن و شێوازی کار و چالاکییەکانیان بگۆڕن و تۆڵە لە دوژمن بکەنەوە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک دەبیستێت کە هەڤاڵ زیلان هەموو ساڵ و نیوێکە بەشداری کارو خەبات بووە و وەها چالاکییەکی کاریگەری ئەنجامداوە، تێدەگات کە خوداوەند زیلان کەسایەتییەکی زۆر بەهێز بووە.

سەبارەت بە زیلان ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاندووە کە زیلان هێڵی پارتیبوونە و لەسەر ئەو بنەمایە ئەکادیمیای ئایدیۆلۆژی پارتی ژنانی ئازادیی کوردستان (پاژک) لەژێر ناوی زیلان بۆ کادرانی ژن کراوەتەوە. هەروەها گۆڤارێک لە ژێر ناوی خوداوەنی زیلان بوونی هەیە و بەرهەمەکانی بڵاو دەکریتەوە. هەروەها تابووری نەمران بە ناوی خوداوەند زیلانەوە دادەنرێت. بە دڵنیاییەوە پێویستە بزانرێت کە بە تێکۆشان و هەوڵی ئەو قارەمانان و پێشەنگانەوە شۆڕشی کورد گەیشتووەتە ئەم ئاستەی خۆی. هەڤاڵ و ئەستێرەی درەوشاوە زیلان بوو بە دەنگ و ڕەنگی ژیانی یەکسان و ئازاد بۆ هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر. هەموو کەسێک نامەکەی خوداوەند زیلانیان خوێندووەتەوە و لە کەسایەتی هەڤاڵ زیلان باش تێدەگەن. زیلان لە نامەکەیدا بۆ رێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ڕێبەرم، خۆزگە شتێکی بەنرختر لە ژیانم هەبوایە کە لە پێناوی تۆدا فیدای بکەم."

پێشەنگ و گیانباز زیلان بە گیانی خۆی وەڵامی پیلانگێڕانی دایەوە و بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەو یەکەم تێکۆشەر بوو کە بە پیلانگێڕانی گوت: "ئێوە بە چ بوێریەکەوە لەدژی ڕێبەرایەتیمان پیلانگێڕی دەکەن؟" ئەو بوو بە وەڵامێکی قورس بۆ دوژمنان. کاتێک قارەمانی شاخ چالاکی فیداییانەی خۆی ئەنجامدا، ئیتر زیلان بوو بە خوداوەندێک. بە دڵنیاییەوە هەڤاڵ زیلان شایەنی ئەوەیە پێ بوترێت: "خوداوەند و فریشتەی بەنرخ و هێژا ". جارێکی تر بەڕێزدارییەوە یادی هەڤاڵ و خوداوەندی خۆمان زیلان دەکەینەوە و دەڵێم: "تۆ خوداوەند و بۆ ئیمە پێشەنگ و فریشتەی، ئێمە لەسەر ڕێبازی تۆ و ڕووناکی تۆ شەهیدەکانمان بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین. ئێمە بەدڵنیاییەوە ئامانجەکانتان بەدی دێنین."