حوزەیران مانگی زیلانە؛ بانگەوازی ژنی ئازادە
حوزەیران مانگێکە بۆ بزووتنەوەی ژنانی کورد، مانگی حوزەیران بەتەنها مانگ و ژمارەیەکی ئاسایی نییە بەڵکو یادەوەرییە، سوێند و بانگەوازێکە بۆ ئازادی، چونکە حوزەیران زیلانە...
حوزەیران مانگێکە بۆ بزووتنەوەی ژنانی کورد، مانگی حوزەیران بەتەنها مانگ و ژمارەیەکی ئاسایی نییە بەڵکو یادەوەرییە، سوێند و بانگەوازێکە بۆ ئازادی، چونکە حوزەیران زیلانە...
زیلان جەستەی خۆی گۆڕی بۆ گۆڕەپانێکی چالاکی، فەلسەفە و سەرهەڵدان. لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦لە دێرسیم هەنگاوێکی گەورەی هاویشتووە کە وەک هێڵی ئازادی وابوو. ژیان و مردن، ڕابردوو و داهاتووی لە گەڵ یەک کۆکردەوە. بۆیە ناوی مانگی جۆزەردان نەک هەر لەسەر ڕۆژمێر بە ئاگر نووسراوە، بەڵکو لە دڵی ژنانی کورد و هەموو ئازادیخوازاندا بە ئاگر نووسراوە.
میراتی زیلان: بەرزترین ئاستی بەرخۆدانی ژنانە
زیلان هێڵێکی بەرخۆدان بوو کە لەلایەن شەهیدانێکەوە دامەزرا کە ڕێزیان لە ژیان دەگرت و وەفادارانی ئازادی بوون؛ چالاکیەکەی نیشانەی مردن نەبوو، بەڵکو بە پێچەوانەوە دەربڕینی ڕێزلێنان لە ژیان بوو. چالاکیەکەی زیلان تەسلیمیەت، بێدەنگی و نکۆڵی کردنی سەپێنراوی بەسەر ژناندا شکاند و سەردەمێکی نوێی لە پارادایمی ئازادیی ژنانی ئاپۆیی دەستپێکرد.
لەگەڵ ئەودا ژنان نەک هەر بوون بو ئەکتەری بەرخۆدان، بەڵکو بوون بە کەسانی ڕێکخستنی وبەڕێوەبەران و پێشەنگەکانی بەرخۆدان. بانگەوازییەکەی زیلان: "بانگەشەی ژیانی من گەورەیە، دەمەوێت ژیانێکی مانادار و چالاکییەکی گەورە ئەنجام بدەم" هەموو مانگی حوزەیران لە دڵی هەزاران ژندا ڕەنگ دەداتەوە.
حوزەیران مانگی شەهیدانی ژنە
بەبۆنەی زیلان، حوزەیران ماڵئاوایی کردنە لە زۆرێک لە ژنانی شۆڕشگێڕی ئەم خاکە. ئەم مانگە نە تەنیا بازنەی شەهیدانە؛ بەڵکو مێژوویەکی بەرخۆدانە کە بە بوێری ژنان، هەست و هۆشی ژنان تەنراوە. سامە یۆجە، بێریڤان زیلان، لەیلا وان، گۆڵان، هەبون مەلا خەلیل، زەهرا بەرکەل، یوسرا دەرویش، چیچەک، زین، هەرەکول و بە هەزاران ژنی تر... هەموویان لەسەر هێڵی زیلان ڕۆیشتن. هەندێکیان لە شاخ و هەندێکیان لە دەشتەکان، بزەی زیلانیان وەرگرت و ماڵئاوایییان کرد.
لەم مانگەدا نەک مردن بەڵکو بە پێچەوانەوە بەرخۆدان بۆ خۆی دەدوێت. شەهید لەم خاکەدا کۆتایی نەهاتووە، بەرزترین شێوەی بانگەوازی ئازادین. ژنان لە هەموو مانگێکی حوزەیراندا دەبنەوە بە زیلان؛ وەک ڕێپێوانێکی ئازادییە کە بە ئاگر نووسرا بێت.
ژن، ژیان، ئازادی: گەشتەکی زیلانە
هەر ژنێک کە لەسەر هێڵی زیلان بکەوێت، ژیان وەک جۆرێک لە بەرخۆدان بنیات دەنێتەوە. ئەو نەک تەنها لە دژی دوژمن دوەستێتەوە، بەڵکو لە بەرامبەر هەژموونی پیاوسالار، چەوسانەوە و نکۆڵی کردن بەرخۆدان دەکات. دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆحی زیلاندا خۆی دەنوێنێ. ئەو نیشانیدا کە ئەمە تەنها دروشم نییە؛ بەڵکو شێوازێکی ژیانە و ئەخلاقێکی تێکۆشانە.
بۆیەش مانگی حوزەیران مانگی زیلانە؛ وەکوو گەشەکردنی هیوا، وەک عاشقبوون و وەک بەرخۆدان بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. هەموو مانگی حوزەیرانێک بانگەوازییەکە بە ناوی زیلانەوە دەست پێدەکات: "ئێوە ناتوانن مردن بەبێ ئازادکردنی ژیان مانا پێ ببەخشن."