دەبەپە شێخ سەعید و هەڤاڵانی بە بیرهێنایەوە
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ١٠٠ـەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی بە بیرهێنایەوە.
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ١٠٠ـەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی بە بیرهێنایەوە.
دەبەپە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و شێخ سەعید و هەڤاڵانی بە بیرهێنایەوە کە لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە گۆڕەپانی دەروازەی چیای ئامەد لە سێدارەدران.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە شێخ سەعید لە بەرانبەر سیاسەتی نکۆڵیکردن، لە ناوبردن و توانەوەی دەوڵەت بەرخۆدانی کرد و دەشڵێت، ئەم بەرخۆدانە تەنها بۆ کوردستان نەبوو، بۆ هەموو گەل و باوەڕییەکانی ئەم جوگرافیایە بوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە ئامانجی بنەڕەتی بەرخۆدانەکە داخوازی ژیانێکی یەکسان و ئازاد بوو، گوترا: "بانگەوازەکەمان بۆ جێبەجێکردنی بەهاکانی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ، ئازادی و یەکسانی گەل و باوەڕییەکان، بۆ کۆمارێکی دیموکراتیک دووپات دەکەینەوە."