لە چەولیگ ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی دۆشاوی توو دەستیپێکردوە
لە چەولیگ هەموو هاوینێک ئامادەکاری بۆ دروستکردنی دۆشاوی توو دەکرێت، ئەمساڵیش بەردەوامە. ژنانی چەولیگ بە دروستکردنی دۆشاوی توو بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن.
لە چەولیگ هەموو هاوینێک ئامادەکاری بۆ دروستکردنی دۆشاوی توو دەکرێت، ئەمساڵیش بەردەوامە. ژنانی چەولیگ بە دروستکردنی دۆشاوی توو بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن.
ژنانی چەولیگ بە دروستکردنی دۆشاوی توو بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن.
لە گوندەکانی چەولیگ، ژنان دۆشاوی توو دروستی دەکەن، هەم نەریتێکە، هەم وەک سیمبولی پەیوەندییە دێرینەکانە بە سروشتەوە بەردەوامە.
ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی دۆشاوی توو کە هەموو ساڵێک لە مانگەکانی هاوین دەست پێدەکات، هەم قورسە و هەم زۆر بەرەکەت دارە. ژنان لە بەرەبەیانەوە دەست بە کار دەبن؛ توو لە دارەکە دەکەنەوە، لە نێو مەنجەڵێکدا دەیکوڵێنن، پاشان لەسەر سینیەک وشکی دەکەنەوە و دەیخەنە ناو قوتووەوە، بەم شێوەیە بۆ زستان ئامادەی دەکەن.
زوبێدە یاشا کە بە ساڵان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی دۆشاو دروست دەکات، گوتی: "سروشت پیرۆزە، لە نێوییدا چی هەبێ دەرمانە، بەڵام کەشوهەوا گۆڕاوە، دار کەمبووتەوە: توش ئیدی وەک پێشووتر نییە."
وتیشی: "کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی لە خەو ڕادەبین. لە ژێر دارەکان سەرپۆشەکانمان ڕادەخەین و دەست بە تەکاندنی دارەکانی دەکەین. پاشان توەکە دەخینە مەنجەڵەوە و دەیکوڵێنین. لە پاش کوڵان لەسەر سینەک هەڵی دەخەین تاوەکو چوار ڕۆژ دەیهڵینەوە. لە کۆتاییدا لە قوتوی دەنێین. ئەم دۆشاوە بۆ مەعیدە، بۆ جگەر و زۆر نەخۆشی دیکەش وەک دەرمان وایە."
'بە شێوەیەکی هەروەزی ئەم کارە ئەنجام دەدەین'
زوبێدە یاشا ئاماژەی بەوەشدا دروستکردنی دۆشاو تەنها لە لایەن ژنانەوە نییە، بەڵکو تەواوی بنەماڵەکە لە دروستکردنی بەشدارن و گوتی: "هەندێک دروستی دەکەین دەیفرۆشن، بەڵام ئێمە بۆ خۆمانی دروست دەکەین. لێرەدا ژن و پیاو پێکەوە کار دەکەین. لە گوندەکان بە تایبەتی ژنان بۆ ئەوەی بژێویی ژیانیان دابین بکەن دۆشاو دروست دەکەن و دەیفرۆشن."
'سروست دەبخشێت، بەڵام گەر نەیپارێزین لەناودەچێت'
لە کۆتایی قسەکانییدا زوبێدە یاشا ئاماژەی بەوەشدا کە هەموو ئەوشتانەی لە سروشتەوە کۆدەکرێنەوە بۆ تەندروستی مرۆڤ باشە و گوتی: "سروشت هەموو شتێک بە مرۆڤ دەبخشێت، دەبێت ئێمەش بیپارێزین. وەک پێشتر تو نەماوە. پێشتر چەند مەنجەڵێک زیاترمان دەکوڵاند، ئێستا دوو بۆ سێ مەنجەڵ دەکوڵێنین. بارانیش کەم دەبارێت: داریش کەمبووتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دەمانەوێت درێژە بەم نەریتە بدەین."