لە ڕحا لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان ڕێپێوان ئەنجامدرا

تەژەئا لە ناوچەی وێرانشاری ڕحا، لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی سەر ژنان ڕێپێوانێکی ئەنجامدا.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە ناوچەی وێرانشاری ڕحا بە ڕێپێوانێک کۆمەڵکوژییەکانی سەر ژنانی شەرمەزار کرد. لە پارکی شارەوانی ڕێپێوان و ڕاگەیاندراو ئەنجام درا، هاوسەرۆکانی شارەوانی وێرانشار بەدریە یۆرگون و ژنانێکی زۆر بەشدار بوون، هەروەها گوڵسوم ئۆجالان ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە. 

گوڵسوم ئۆجالان ئاماژەی بەو کۆمەڵکووژییانەدا کە لەم دواییانەدا زیاد بوونە و گوتی: "دەزانین عەقڵیەتی دەوڵەت و سیاسەتەکانی بێ سزا هێشتنەوە ژنان تیرۆر دەکەن. هەربۆیە هەمیشە دەڵێین؛ 'کۆمەڵکووژی ژنان سیاسییە.' بانگەواز لە هەموو ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان دەکەین؛ بە کۆمەڵکووژی ژنان و منداڵان، دەستدرێژی بڵێین بەسە. لە دژی کۆمەڵکووژییەکان بێدەنگ نەبین." 

چالاکییەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و چەپڵە لێدان کۆتایی هات.