شیلان کۆبانێ: چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان ئافراندنی ژیانی ئازاد و یەکسانە

ئەندامی کەم ئەندامانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شیلان کۆبانێ، شەهید زیلان (زەینەب کناجی) بە بیرهێنایەوە و گوتی: "ئەو چالاکییەی هەڤاڵ زیلان چالاکیی ئافراندنی ژیانی ئازاد و یەکسانە. ئەو چالاکییە مەزنە لە تەواوی جیهان دەنگی دایەوە."

ئەندامی فیدراسیۆنی کەم ئەندامانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شیلان کۆبانێ بەبۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب کناجی (زیلان) کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم لە بەرانبەر سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی فیدای ئەنجامدا، بۆچوونەکانی خۆی دەربڕی. 

برینداری شەڕ شیلان کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا کە زیلان کە شەڕڤانێکی ساڵێکبوو، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لە فکر و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆدا قوڵبووەوە و گوتی: "لە میلیتانی و شۆڕشگێڕییدا خۆی ڕوون کردبووەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە نزیکەوە و لە دڵەوە هەستی بەوە کردبوو. لەو پرۆسەیەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵی دەدا لە دیمەشق، لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ تیرۆر ئەنجامبدات. لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦ دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لە نزیک قوتابخانەی ناوەندی پارتەکە تەقاندەوە کە ڕێبەر ئاپۆ وانەی تێدا دەگوتەوە. لە تەقینەوەکەدا بەشێک لە دیوارەکانی قوتابخانەکە ڕووخا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە". 

شیلان کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا ئەوکات زیلان لە چیاکانی دێرسیمە، لە بەرانبەر هەوڵدانەکانی دووژمن کە ڕاستەوخۆ ڕێبەر ئاپۆی بە ئامانج گرتبوو، بڕیارییدا چالاکی فیدای ئەنجامبدات و گوتی: "هەڤاڵ زیلان لە چیاکانی کوردستان هەموو کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆی دەخوێندوە. هەڤاڵ زیلان ژیانی ٢٤ کاتژمێری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە هەست و بیرکردنەوەکانییدا چەسپاندبوو و بەم شێوەیە تێکۆشانی دەکرد". 

'چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان لە جیهان دەنگدانەوەی هەبوو' 

وتیشی: "هەڤاڵ زیلان لە بەرانبەر دووژمنی داگیرکەر و ئەقڵیەتی پیاوسالاری دەوڵەت ئەم چالاکییەی ئەنجامدا، دووژمن و هاوکارانی هەژاند. لەو چالاکییەدا دەیان سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون. ئەو چالاکییەی هەڤاڵ زیلان چالاکیی ئافراندنی ژیانی ئازاد و یەکسانە. ئەو چالاکییە مەزنە لە تەواوی جیهان دەنگدانەوەی هەبوو." 

'زیلان سیمبولی فیداکارییە' 

لە بەردەوامی قسەکانییدا شیلان کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا لە کەسێتی هەڤاڵ زیلاندا میلیتانی ئاپۆیی و شۆڕشگێڕی سۆسیالیستی بە پێشەنگایەتی ژنان بە شێوەیەکی زۆر ڕوون نیشان دەدات و گوتی: "ڕێبەر دەڵێت 'زیلان فەرماندەی ئێمەیە، ئیمە شەڕڤانی ئەوین'. هەڤاڵ زیلان بۆ ئێمە سیمبولی بەرخۆدان و فیداکارییە." 

لە کۆتایی قسەکانییدا شیلان کۆبانێ گوتی: "ئێمە هەمیشە هەڤاڵ زیلان وەک نمونەیەک بە بنەما دەگرین. لە کەسێتی هەڤاڵ زیلان و هەڤاڵانی تابوری نەمرانی شەهید زیلان وەک هاوڕێ ئەرداڵ، سارا، ڕۆژهات، ڕوکەن، ڕۆژگەر، ئاسیادا تەواوی شەهیدانی ئازادی بە ڕێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە. وەک بریندارانی شەڕ بۆ پەرەپێدانی پڕۆسە نوێیەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە دەسیپێکردوە، لەسەر بنەمای ڕێکخستنکردنی گەل ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆمان بە ڕێز و ئیرادەیەکی مەزنەوە ئەنجامی دەدەین."