لە تەبقا یادی شەهید زیلان کرایەوە
گەنجانی تەبقا بە مەراسیمێک لە ٢٩ ساڵیادی شەهید بوونیدا، یادی شەهید زیلان (زەینەب کناچی) یان کردەوە.
گەنجانی تەبقا بە مەراسیمێک لە ٢٩ ساڵیادی شەهید بوونیدا، یادی شەهید زیلان (زەینەب کناچی) یان کردەوە.
یەکێتی ژنانی گەنجی شاری تەبقا بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٢٩ ساڵەی چالاکی فیدای زیلان (زەینەب کناچی) مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ڕێکخست.
مەڕاسیمەکە دوێنێ ئێوارە، لە گۆرەپانی ژنی ئازاد لە ناوەندی شاری تەبقا بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی گەنجان و وەرزشی کانتۆنی تەبقا، بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر بەڕێوەبەری نووسینگەی ژنانی دەستەی گەنجان و وەرزشی، ڕەنا عەبدوڵا، نامەی شەهید زیلانی خوێندەوە.
دوای خوێندنەوەی نامەکە، لە مەراسیمەکەدا بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی شەهید زەینەب کناچی نمایشکرا. مەراسیمەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهیدەکان نامرن" کۆتایی پێ هات.
زیلان (زەینەب کناچی) لە ٦ــی ئایاری ١٩٩٦ و لە دژی هەوڵێکی تیرۆرکردنی ڕێبەر ئاپۆ کە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیا-میتەوە ڕێکخرابوو، لە ٣٠ـی حوزەیرانی هەمان ساڵدا لە شاری دێرسیم لە دژی ناوەندی سەربازیی تورکیا چالاکییەکی فیداکاری ئەنجامدا و شەهید بوو.