سبەینێ لە قەندیل دیار غەریب یاد دەکرێتەوە
بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونییەوە، سبەی لە بناری قەندیل شۆڕشگێڕ و پێشەنگی گەلی باشووری کوردستان، شەهید دیار غەریب یاد دەکرێتەوە.
بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونییەوە، سبەی لە بناری قەندیل شۆڕشگێڕ و پێشەنگی گەلی باشووری کوردستان، شەهید دیار غەریب یاد دەکرێتەوە.
بڕیارە سبەینێ لە بناری قەندیل بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونیی شۆڕشگێڕ و پێشەنگی گەلی باشووری کوردستان شەهید دیار غەریب مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوە بچێت.
مەراسیمی یادکردنەوەکە سبەینێ لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ـی پاش نیوەڕۆ، لەسەر مەزاری شەهید دیار غەریب لە گۆڕستانی شەهید محەمەد قەرەسونگور لە بناری قەندیل بەڕێوەدەچێت. هەروەها لە شاری سلێمانییەوە پاس بۆ هاوڵاتییان ئامادەکراوە بە مەبەستی بەشدارییکردن لە مەراسیمەکە، سبەینێ کاتژمێر ١ـی پاش نیوەڕۆ پاس بۆ هاوڵاتییانی سلێمانی لە بەردەم هۆڵی تەوار ئامادە دەبێت.
جگە لەسەر مەزارەکەی هاوکات لە چەندین شاری ئەورووپاش مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەدەچێت.