میراتی زیلان لە زاپەوە تا ڕۆژئاوا ئاگری ئازادییە- ٣

شەهید بەرماڵ لە ساڵی١٩٦٧لە گوندی ئولاگزی شاری ئێلح لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٨٨بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە دەبێت،لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦ لە سێواس لە چالاکیەکی فیداییانەدا شەهید بوو.

تێکۆشانی ئازادی، بە فیداکاری و ئیرادەیەوە، ڕەوتی مێژوو دەگۆڕێت. ئەو ڕۆحە بەرخۆدانیەی کە زیلان پێشەنگایەتی کرد، بوو بە هێمایەک لە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستاندا. شەهید بەرماڵ، بە چالاکیە فیداییانەکەی لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦ لە سێواس ، بازنەیەکی ئاگرینی بە دەوری ڕێبەر ئاپۆدا کێشا. شەهید بەرماڵ کە بە بوێری و فیداکارییەکەی لە کوردستان هیوای گەشاندەوە، لە زاپەوە تا ڕۆژئاوا لە دژی میتینگەری میراتییەکی نەکوژاوەی ئاگری لە دای خۆی جێهێشت

شەهید بەرماڵ (گولەر ئۆرتاچ) لە ساڵی١٩٦٧لە گوندی ئولاگزی شاری ئێلح لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. بنەماڵەکەی بە نەریتی شۆڕشگێڕی کورد، بەرەنگاری داگیرکاری بوونەتەوە. ئەو تەمەنی تەنها یەک ساڵ بوو کاتێک کە بنەماڵەکەی بۆ ناوەندی شاری ئێلح کۆچ دەکەن. ئەو لە بنەماڵەیەکی دیموکرات  و دوور لە هەژمونی فیۆداڵی بووە. هەر لە سەرەتاوە بە هەستی وڵاتپارێزییەوە گەورە دەبێت و وەکوو ژنێکی بوێری کورد بەهێز، تێکۆشەر و فەداکار گەورە بووە.

بنەماڵەکەی لە سالانی ١٩٧٠بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشنا دەبن و هۆشیاری کەسایەتی خۆیان بە تێکۆشان و ڕێبازی پەکەکە گەشە پێ دەدەن. بەرماڵ کەسایەتییەکی سەربەخۆ بوو. لە منداڵییەوە لە گەراندا بوو، منداڵێکی ئازا بوو. قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کرد و وازی لە خوێندن هێنا. هەر زوو لە ژێر کاریگەری وڵاتپارێزی بنەماڵەکەی و ئەو هەڤاڵانەی کە سەردانی ماڵەکەیان کردبوو گەورە بوو. لە تەمەنی ١٣-١٤ساڵیدا ئاگاداری زوڵم و چەوسانەوەکان دژی گەلەکەی دەبێتەوە. ئەو درکی بەوە کردبوو کە ئازادیی لە ڕێگەی پارتی بوونەوە بەدەست دێت و خۆی بۆ ئەم ڕێبازە ئامادە کرد.

بەرماڵ لەگەڵ ئەوەی زۆر جددی بوو، هاوکات زۆر میهرەبان بوو و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دەوروبەری بوو. ساڵی ١٩٨٥چاوی بە نومان باغجی دەکەوێت و دەیەوێت بە شێویەکی چالاک پەیوەندی بە پەکەکەوە بکات. بنەماڵەکەی لە بەرامبەر هەڵوێستە بوێرانەکەیدا بڕیاریاندا هاوسەرگیری بکات، بەڵام بەرماڵ دەڵێت: "لە دڵمدا شوێنێک بۆ خۆشەویستییەکی دیکە نییە"، مەبەستی خۆشەویستی پاتەکەی دەبێت. بۆیە لە ساڵی ١٩٨٨ئیتر بەشداری پەکەکە دەبێت و دەچێتە ڕیزەکانی تێکۆشانەوە.

ساڵانی تێکۆشان: گەشەکردنی ژنە سەرهەڵدێرەکە

لە ساڵانی ١٩٨٧و ١٩٨٨بەشداری چالاکیەکانی پارتی (پەکەکە) کردووە، لە ١٩٨٩لە شاری ئامەد دەستگیرکراوە و ماوەیەک لە زینداندا ماوەتەوە. زیندان بۆ ئەو قوتابخانە بووە. ئەو بەرخۆدانی مەزڵۆم، کەمال و خەیری دەبینێ و تێدا قووڵ دەبێتەوە و دەڵێت: "گرێدراوبوون بە پارتی، ڕێبەرایەتی و شەهیدان تاکە ڕێگایە بۆ ژیان لە کوردستاندا." کاتێک ئازاد کرا، لە ژێر هەڕەشەی کۆنترا گەریلادا لە شار دەمێنێتەوە. بەهۆی بارودۆخی ئابوورییەوە لە١٩٨٩ لە کارگەیەک دەستی بە کارکردن کردووە و لەوێ کرێکاری ژنی بەڕێکخستن کردووە، بۆ گەریلا و زیندانیان هاوکاری کۆدەکردەوە. پاش ٤ساڵ ناوچەکەی بەجێهێشت.

لەو ماوەیەدا، براکەی، فایەق ئۆرتاچ و خوشکەزاکەی، چەتین ئابایای، بەدەستی کۆنتراکان دەکوژرێن. هەروەها هەڕەشە لەخۆیشی دەکرێت. لە نەورۆزی ١٩٩٠دا بۆ یەکەمجار ڕووبەڕووی پۆلیس دەبێتەوە. بە "کچی ڕاپەڕین" دەناسرا. لای خەڵک خۆشەویست بوو. لە ساڵی ١٩٩٢کاتێک ٣گەریلا لە گوندی سابە شەهید دەکرێن، گەل بەڕێکخستن دەکات و لەو کاتەدا یەخەی فەرماندەی دوژمن دەگرێت و دەڵێت: "یان ئێمەش بسوتێنن یان شەهیدەکانمان ڕادەست بکەنەوە." ئەم هەڵوێستە پاشەکشەی بە دوژمن کرد.

زیندان و ئەشکەنجەدان

لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ تا ١٩٩٣پێنج جار دەستگیر و ئەشکەنجە دراوە، بەڵام دەستبەرداری بەرخۆدانی نەبووە. بەرامبەر هەر جۆرە ئەشکەنجەیەک وەستایەوە و تەسلیم نەبوو. ڕێبازی کەمال پیر هەڵدەگرێت کە گوتبووی: "ئەوەندە ژیانم خۆشدەوێت کە دەتوانم لە پێناویدا بمرم." وتی: "ئەگەر جەستەم پارچە پارچە بکەن، من خیانەت ناکەم." ٤٠ ڕۆژ لەبەرامبەر ئەشکەنجەکان بەرخۆدانێکی بێ وێنە دەکات و دوژمنی بە چۆکدا هێنا. بە دەستی ڕاستی شکا و ئێسکی شکاو و جەستەیەکی ئەشکەنجەدراو لە زیندان ئازاد کرا. لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٩٣ لە ناوچەی خەرزان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت و بۆ کاری ڕێکخستنی ڕەوانەی ئەدەنە کراوە. لە ئابی ١٩٩٥دەچێتە دێرسیم.

بەرماڵ لە چوارەمین کۆنفرانسی نەتەوەییدا بڕیاری ئەنجامدانی چالاکی فیدایی دەدات. لەو کاتەدا لە دێرسیم و هەموو گۆشەیەکی کوردستان، سیاسەتە دڕندانەکانی دوژمن لە دژی گەل پەرەی سەندبوو. شەهید بەرماڵ لە کەسایەتی خۆیدا ئەم بڕیارەی جێبەجێ کرد و دەیزانی تەنها بەم شێوەیە دەتوانێت لەبەرامبەر هێرش و کۆمەڵکوژییە دڕندانەکانی دوژمن سەرکەوتوو بێت. بۆیە بڕیاریدا چالاکی فیدایی ئەنجام بدات. ئەو لە دڵی مەرگدا ژیانی دروست کرد و دڵسۆزی بێ سنووری خۆی بۆ ڕێبەرایەتی، شەهیدان و گەل بە بەهێزترین شێوە نیشاندا.

ئەنجامدانی چالاکی فیدایی

شەهید بەرماڵ لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە چالاکی فیدایی هەستی خۆی بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە دەربڕیوە: "ڕێبەری ئازیزم! تەنانەت ئەگەر هەموو بوونم بۆ گەلەکەم بەخت بکەم، لەبەرامبەر بە هەوڵ و تێکۆشانەکانت هێشتا هیچ نییە، خۆزگە لە گیانم زیاتر شتێکم هەبوایە هەتا بە فیدای ئەم تێکۆشانە پیرۆزەم بکردبایە، گەورەترین ئاواتم ئەوە بوو کە تۆ ببینم، قسەت لەگەڵ بکەم، بەشداری پەروەردە پیرۆزەکانت بکەم، بەڵام دەرفەتی ئەوەم بۆ نەڕەخسا، بەڵام وتار و ڕێنماییەکانت، بە شیکارییەکانت، تۆم لە نزیکەوە هەست پێکرد. چەن شانازییەکی گەورەیە کە تۆ ڕێبەری تێکۆشانێکی کە بە هەزاران کەس دەتوانن لە هەر ساتێکدا ژیانی خۆیان لەم ڕێگەدا فیدا بکەن."

٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦، لە سێواس، لە ڕۆژی "جەژنی کۆمار"دا. ئەو بۆمبەکانی بە جەستەیەوە بەستبوو و ئامادەی چالاکی بوو. لەگەڵ هەڤاڵەکەی کەنداڵ بەرەو شوێنی مەراسیمەکانی جەژنی کۆمار دەچن. دوژمن بەهۆی ترس لەهەر جۆرە چالاکیەک، پێشووتر ڕێوشوێنی ئەمنی زیادتر کردبوو. بە بێدەنگی بە شەقامەکانی سێواسدا دەڕۆیشت. بەڵام لە بازگەکانی دوژمن ڕاگیرا. پۆلیس گومانی لە شەهید بەرماڵ و کەنداڵ کردبوو و هەردووکیان ڕاگرت. بەو پێیەی کە بەرماڵ چارشێوێکی ڕەشی لەبەر بوو، پشکنینی بۆ نەکرا و پۆلیسیش هەستی بە بۆمبەکان نەکرد. بەرماڵ ئارامیی خۆی راگرتبوو. پۆلیسەکان دەیبەن بۆ بنکەی پۆلیس و لەوێشەوە دەیانەوێت بیبەن بۆ بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لێپرسینەوەیان لە گەڵ بکەن.

لەو کاتەدا هێشتا ئۆتۆمبیلی پۆلیس نەجووڵابوو کە شەهید بەرماڵ بڕیار دەدات و بۆمبەکەی تەقاندەوە. لەو کاتەدا هەموو شتێک ڕاوەستا. بوێری بەرماڵ تەنانەت مەرگیشی هەژاند. ئەو بە چالاکییە فیداییەکی پەیوەست بوو بە کاروانی نەمری شەهیدانەوە.