ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە لە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دا ئەنجام دەدرێت، ئەو یارییانەی پەدەکە لە ئێستادا لەسەر خەڵکی شەنگال دەیگێڕێت ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هۆشداری دا بەرانبەر ئەو یاریانەی پەدەکە کە لە هەوڵی کڕینی دەنگی شەنگالییەکاندایە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "وەک دەزانین ماوەیەکە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندا بۆ هەڵبژاردنی عێراق، هەموو لایەن و پارتە سیاسییەکان کارەکانی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن. بۆ ئەوەی ئێزدییەکانی شەنگال نوێنەری خۆیان نەنێرنە پەرلەمانی عێراق و بەشداریی سیاسەت نەکەن، حکومەتەکەی سودانی لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ٩ـی تشرینیی یەکەمدا بڕیاری داخستنی پادێی دا کە ئیرادەی سیاسی ئێزییدییەکان بوو."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە پەدەکە دەیەوێت لەڕێگەی ئەو ٢٥ ملیۆن دینارەی حکومەتی عێراقییەوە کە وەک قەرەبووکردنەوە بۆ ئەو زیانانەی بەعسی ڕووخاو تەرخان کردووە کە بەسەر موڵک و ماڵی گەلدا هێناوێتی، دەنگی گەل بکڕێت.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری داوای لە کۆمەڵگەی ئێزدی کردووە بەهیچ شێوەیەک بەم یاریانەی پەدەکە هەڵنەخەڵەتێنن و هاتووە: "لەوە سەرنجڕاکێشتر ئەوەیە بە گوێرەی بڕیاری حکومەتی عێراق کە گوتبووی ٢٥ ملیۆن دینار دەدەم، بەڵام پەدەکە دەڵێت تەنها ١٠ ملیۆن دینار وەک قەرەبوو دەدەین. کەواتا لێردا دەپرسین ئەو ١٥ ملیۆنەی دیکە دەچێتە کوێ، ئاشکرایە پەدەکە دەیخوات."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت موچەی موچەخۆرانی بدات، پەدەکە چۆن دەتوانێ پارەی ئێزدییەکانی شەنگال بدات و هاتووە: "ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە پەدەکە لە ناو فێڵ و هەڵخەڵەتاندێکی گەورەدایە. گەر خواستێتی هاوکاری گەل بکات و نایەوێت جارێکی دیکە دەنگی گەل سەرکەوت بکات، بۆچی 'کارتی هەڵبژاردنەکانی' دەوێت! ئەوەندەی ئاگادارین هەموو ئەمانە یاریگەلێکن پەدەکە لە هەوڵدایە بیانکات."
ئیدارەی خۆبەڕێوەری شەنگال بانگەوازی لەگەل کردووە بەهیچ جۆرێک بەم یاریانەی پەدەکە فریوو نەخۆن و ڕێگە نەدەن پەدەکە بیانکاتە ئامرازێکی هەڵبژاردن.