بە گوێرەی خامنەیی، ئێران بە سەرکەووتوی لە شەڕەکە هاتووەتە دەرەوە
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئاینی ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران لە دژی ئیسرائیل سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و رایگەیاند، ئەمریکا 'گورزێکی قورس'ی بەرکەوت.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئاینی ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران لە دژی ئیسرائیل سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و رایگەیاند، ئەمریکا 'گورزێکی قورس'ی بەرکەوت.
خامنەیی ڕۆژی پێنجشەممە لە وتارێکدا سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر ئیسرائیلدا پیرۆز کرد.
ئەوە یەکەم لێدوانی خامنەیی بوو لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست کە لە ڕۆژی سێشەممە کۆتایی بە شەڕی ١٢ڕۆژە هێنا.
عەلی خامنەیی بە پێی بەیاننامەیەکی نووسراو کە لە لایەن ئاژانسە فەرمییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بە سەرکەوتنی ئێران لە شەڕی ئیسرائیل-ئێراندا کردووە و دەڵێت: "دەمەوێت ئەم سەرکەوتنە مەزنەی ئێران لە میللەت پیرۆز بکەم".
هەروەها خامنەیی، ڕێبەری ئاینی ئێران، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەمریکا لە شەڕی ١٢ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل هیچ شتێکی بەدەست نەهێنا و تەنانەت گورزێکی قورسیشی بەرکەوت.