ڕۆژنامەنووس مەتین یوکسو زیندانی کرا

ڕۆژنامەنووس مەتین یوکسو کە لە چوارچێوە لێکۆڵینەوەی ئارتڤین بۆ ئیفادەدان چووە داواکاری گشتی، لەلایەن دادگای سزای سوڵحەوە، زیندانی کرا.

ڕۆژنامەنووس مەتین یوکسو لە چوارچێوە لێکۆڵینەوەی ئارتڤین بۆ ئیفادەدان چووە داواکاریی گشتی، پاش ئیفادەدان لە داواکاری گشتی بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" لەلایەن دادگای سزای سوڵحەوە زیندانی کرا.

ڕۆژنامەنووس سەمرا پەلەک، دیجلە باش‌تورک، ئۆزان جیریک و وەرگێڕی (Frankfurter Allgemeine Zeitung) مەلیسا ئیفە، لە ١٣ ی حوزەیران لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی ئارتڤین، دەستبەسەرکران. پاش ٤ ڕۆژ، ٧ کەس برانە داواکاری گشتی ئارتڤین و بە داوای زیندانی کردن نێردران بۆ دادگای سزای سوڵح. خەباتکاری (Sendika.Org) ئۆزان جیریک و ڕۆژنامەنووس ئایلەم ئەمە یەڵماز، دیجلە باش‌تورک و یاڤوز ئاکەنگین پاش ئیفادەدان زیندانی کران. هاوکات سەمرا پەلەکە، مەلیسا ئیفە و عومەر بولەنتەر بە مەرجی چاودێریی یاسایی ئازادکران. لە چوارچێوەی هەمان لێکۆڵینەوەدا، هەڵکوترایە سەر ماڵی یۆکسو، بەڵام لەبەرئەوەی لە ماڵەوە نەبوو، دەستبەسەر نەکرا.

پێش ئەوەی بچێتە داواکاری گشتی، یۆکسو لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ئەمەی بڵاوکردەوە:
لەبەرئەوەی ڕۆژنامەنووسم، چەند ڕۆژ پێش ئێستە هەڵکوترایە سەر ماڵەکەم. ئەمە جاری یەکەم نییە و من بەهۆی کاری ڕۆژنامەوانییەوە دادگایی دەکرێم. ئەوەی پێشتر کردووەمە، لەسەر بەردەوام دەبم. پێویستی نەدەکرد هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم؛ تەلەفۆنیان بۆ بکردمایە و خۆم دەچووم. من ئێستە دەچمە داواکاری گشتی. ئەنجامەکەی هەرچییەک بێت، بۆ هەمیشە ڕۆژنامەنووسم".