لە فرایبۆرگ ئاهەنگێک بۆ منداڵان سازکرا
بەپێشەنگایەتی مامۆستایانی زارۆکما و گەڕۆکما و هاوکاری دەرگا و ئەنجوومەنی ژنانی نودا و ئەنجوومەنی خۆجێی، لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا ئاهەنگێکی کەلتووریی بۆ منداڵان سازکرا.
بەپێشەنگایەتی مامۆستایانی زارۆکما و گەڕۆکما و هاوکاری دەرگا و ئەنجوومەنی ژنانی نودا و ئەنجوومەنی خۆجێی، لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا ئاهەنگێکی کەلتووریی بۆ منداڵان سازکرا.
منداڵان بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد و گۆرانیان چڕی و وێنەیان کێشا. ئامانجی ئاهەنگەکە وەک "پێشخستنی زمانی دایک و ناسنامەی کەلتووری و هونەری لای منداڵان" و "بەهێزکردنی هەستی یەکگرتن و داهێنانی هاوبەش" خرایەڕوو.
بەشداربووان جەختیان کردەوە کە ئاهەنگەکە هەم بۆ فێرکردن بووە، هەم بۆ دڵخۆشی منداڵان.