کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆکی پەرلەمان دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی نێوان ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی؛ پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار لەگەڵ نوعمان کورتولموش دەستی پێکرد.
کۆبوونەوەی نێوان ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی؛ پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار لەگەڵ نوعمان کورتولموش دەستی پێکرد.
کۆبوونەوەی نێوان ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولموش دەستی پێکرد.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان ئەنجام دەدرێت، بەڵام زانراوە لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، پێشهات و ڕووداوەکانی تورکیا و ناوچەکە دەکرێت.