کەجەدەکە-ئە بانگەوازی بۆ گردبوونەوەی ٢٩ـی حوزەیران کرد
کەجەدەکە-ئە بانگەوازی بەشداربوونی بەهێزی لە کوردستانیان کرد بۆ گردبوونەوەی کۆڵنی ئەڵمانیا کە لە ٢٩ـی حوزەیران ئەنجام دەدرێت.
کەجەدەکە-ئە بانگەوازی بەشداربوونی بەهێزی لە کوردستانیان کرد بۆ گردبوونەوەی کۆڵنی ئەڵمانیا کە لە ٢٩ـی حوزەیران ئەنجام دەدرێت.
بە پێشەنگایەتی چەندین ڕێکخرا و دەزگای کوردستانی کە جیک، کەنەکە، ئەنستیوتییە کوردییەکانی ئەڵمانیا و بەلجیکایانیش تێیدایە، بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعیدی پیران، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە ٢٩ـی حوزەیران لە گۆڕەپانی هیومارکت گردبوونەوەیەکی گەورە ئەنجام دەدەن.
پەیوەست بە گردبوونەوەکەوە کەجەدەکە-ئە لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەوازی بۆ بەشداری بەهێزی کوردستانیان کرد لە هەموو وڵاتانی ئەورووپاوە بە بەهێزترین شێوە بەشداربن. کەجەدەکە-ئە جەختی لەوەکردووەتەوە لەو ڕۆژە مێژووییەدا بەشداری و یەکگرتوویی بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی زۆر گرنگە.
لە دێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرخۆداندایە و بە گیان بەخشی هەزاران شەهید درێژە بە بەرخۆدانی دەدات و هاتووە: "بە پێشبینی و پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ هەموو یارییەکانی سەر گەلی کورد و کوردستان پوچەڵ کرانەوە و ژیانەوەی گەلی کورد هاتەئاراوە."
کەجەدەکە-ئە بە گرنگییەوە سەرنجی خستووتەسەر بانگەوازییە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و دەڵێت: "بۆ سەرکەووتنی پرۆسەکە ئەرکی گرنگمان لە پێشە. بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین بەشداری ئەم بانگەوازییە ببن و بیگەیەنن بە سەرکەووتن."
کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە گەل کرد بە ڕوحی سەفەربەرییەوە بەشداری گردبوونەوەکەی ٢٩ـی حوزەیرانی کۆڵن ببن.