شەڕی ئێران-ئیسرائیل؛ لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا ٦٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لەماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا لەئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لانیکەم ٦٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، چوار هەزار و ٨٧٠ کەسیش برینداربوون.

بەگوێرەی وەزارەتەکە زۆربەی قوربانییەکان لە تارانی پایتەخت و شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

حوسەین کەرمانپور، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەت ئاماژەی بەوە کرد، لانیکەم  ٦٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، چوار هەزار و ٨٧٠ کەسیش برینداربوون.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، لەئەنجامی هێرشەکان ٣٥ فەرماندە و سەربازی ئێرانی کوژراون.

باس لەوەش کرا، لەئەنجامی هێرشەکان ٥٠٠ باڵەخانەی نیشتەجێبوون زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە و ١٢ باڵەخانە بە تەواویی ڕووخاون.