دەم پارتی کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی خۆی هێنا لە ئەڵمانیا

نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ڕایگەیاند، شاندی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان کۆتای بە کۆبووەکانی هێنا لە ئاڵمانیا. شاندەکە هەر ئەمڕۆ بە هەمان مەبەست دەڕواتە ئینگلتەرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەیوەست بە کۆبوونەوەکانی دەم پارتییەوە کە لە وڵاتانی ئەورووپا بەڕێوەی دەبات ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، شاندەکەی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و شاندەکەی یاوەری کۆتای بە کۆبوونەوەکانی هێناوە کە چەند ڕۆژێکە لە ئەڵمانیا لەگەڵ پارت و لایەنەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەنجامی داون.

ئاماژەش بەوەکراوە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا شاندەکەی دەم پارتی پەیوەست بە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ ئەو لایەن و پارتانەدا گفتوگۆی کراوە کراوە، هەروەها دەم پارتی داوای لەو لایەن و پارتانە کردووە پشتگیری بکەن لە بانگەوازی ئاشتی و پرۆسەکە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ شاندەکەی دەم پارتی بە هەمان مەبەست بڕواتە ئینگلتەرا و لە ٢٦-٢٧ـی مانگدا چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکاندا ئەنجام بدات.